vinajin

وابزانم کاتیەتی🙂🙂

Lara_2423

600فۆڵۆوەر
          
          ڕاستی نازانم چۆن سوپاسی ئەو هەموو خۆشەویستییە بکەم کە پێشکەشتان کردم
          
          کاتێک یەکەم جار دەستم بە نووسین کرد هیچ کەسێکم نەبوو پشتگیریم بکات و هانی بدات بەڵام ئەمڕۆ 600 خوێنەری شیرینم لە پشتمەن و ئەمە بۆ من هەستێکی زۆر جوانە
          
          لەوانەیە بۆ هەندێک کەس 600 تەنها ژمارەیەک بێت بەڵام بۆ من 600 دڵە 600 کەسە کە بە بوونیان وایان کردووە خەونی نووسینم جوانتر بێت
          
          زۆر دڵخۆشم کە تاکو ئەم ساتە لەگەڵم ماونەتەوە و لەگەڵم هەنگاوتان ناوە لەم ڕێگایەدا
          
          سوپاس بۆ ئەوەی باوەڕتان بە خەیاڵەکانم هێنا و چیرۆکەکانمیان کردە بەشێک لە کاتەکانتان
          
          هیوادارم هەمیشە شایانی ئەو هەموو خۆشەویستییەتان بم و بتوانم بە چیرۆکەکانم خۆشییەکی بچووک ببەخشم بە دڵتان
          
          600فۆڵۆوەر بەڵام بۆ من 600 هۆکارە بۆ سوپاسگوزاری و بەردەوامبوون
          
          لە دڵمەوە سوپاستان دەکەم
          
          زۆرم خۆشەوێن🎀🤍