ll_suzy_ll

من هێشتا کچە بچووکەی دایکمم 
          	
          	نازانم بۆچی بەڵام کات بەخێرای تێپەڕی 
          	
          	هێشتا ئەو ڕۆژەم بیرە کە چوومە باخچەی ساوایان یەکەم جارم بوو هێندە لەدایک و باوکم دوور بکەومەوە بۆیە دەستم کردە گریان
          	
          	هێشتا بیرمە کە دەچوومە بازاڕ لەگەڵ دایک و خوشکەکانم و جلی جەژنم دەکڕی 
          	
          	هێشتا ئەو کالە پەمەیە قوماشەم بیرە کەلەزستان گۆرەویەکەمی تەڕ دەکرد
          	
          	هێشتا بیرمه چۆن لەقوتابخانە نانەقەیسیم دەکڕی 
          	
          	
          	هێشتا ئەو جەژنەم بیرە کە بۆیەکەم جار لەماڵی خۆمان جەژنمان کرد و نەچووینە ماڵی باپیرم  چەندە دڵتەنگ بووم
          	
          	هێشتا بیرمە چۆن هەموو ڕەمەزانێک لەدوای فتار دەچووینە سەردانی داپیرم و کاڵەک و شوتیمان بۆی دەبرد 
          	
          	
          	هێشتا بیرمە کە شەوان چۆن بەنهێنی لەگەڵ خوشکەکانم  جلم بۆ بوکەکەم دەدوری 
          	
          	
          	هێشتا بیرمە کە چۆن سەگ بەشوێنم کەوت 
          	
          	 هێشتا بیرمە چۆن لێمدەدرا بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانم
          	
          	
          	هێشتا زوو بوو بۆئەوەی گەورە ببمم بەڕاستی دەمەوێ کات بگەڕتەوە دواوە  جێژ لەهەموو کاتەکانم وەرگرم 
          	
          	دەمەوێ چیتر نەڵێم منداڵم ناخۆشترین کات بوو 
          	دەمەوێ بڵێم من هێشتا لەسەردەمی منداڵی دەژیم چونکە منداڵم و سەردەمی منداڵی خۆم جوان دەکەم 
          	
          	
          	بەڵام زۆر درەنگە