justagrilll

ئاو پوتەکانمی پڕ کردووە. دڵۆپ، دڵۆپ. سەیرێکی ئاسمانم کرد و، بینیم خۆر بەدەرەوەیە. دڵۆپێک کەوتە چاوم، توند پێڵوم داخست بەو بەرکەوتنە لەناکاوە. کاتێ کردمەوە خۆر دیار نەما، ئەسڵەن سەقفی ئاسمانیش ڕەش بوو. بەڵام سەرنجم وەستا لەسەر دوو بیلبیلە شوشەییەکانی ئەو، کە تاقمێک بوون سوێند ئەخۆم جیا نەئەکرانەوە لەگەڵ ڕەنگی دەریا کاڵەکەی شیراهاما. دەزانم ئەویش هەستی بە تێڕامانە زیادەڕەوەکەم کرد، بەڵام خەندەیەکی نەرمی دامەوە وەک بڵێی کاردانەوەکەی من شتێکی ڕۆژانە بێت ڕووبدات لەگەڵ خەڵکی دی. ڕومەتم سڕی، ئینجا چاوم نزمکردەوە سەر پێڵاوەکانی، جوتێک قۆنەرەی ڕەش هێندە نوێ و بریقەدار سێبەری خۆم تێدا ئەبینییەوە. لەگەڵ جوتە کۆن و ڕزیوەکەی من کۆنتراستێکی ئاشکرابوون، بە چەمینەوە سوپاسم کرد بۆ چەترەکە. ئەو تۆزێک پێکەنی. وا دیارە تەتەڵەکەم مەسەلەی خراپتر کرد، بێگانەی قژ زەرد دەستبەجێ جوڵا کاتێک وێنەی سووری پەڕانەوە بوو بە سەوز، منیش لەگەڵ ئەو هەنگاوم نا.
          	
          	دەنگی لەپڕ ڕایچڵەکاندم. "بەرەو کام لا ئەڕۆیت؟"
          	
          	سەرسوڕمام بەو شێوەزارە ئۆکیناوا نایابە، هیچ لەوە نەئەچوو خەڵکی دەرەوەی وڵات بێ.
          	"ئئـ.. هێڵی شەمەندەفەری یوی" هەر کە وام وت ڕووخساری گەشایەوە. گرەو دەکەم ئەویش هەمان ڕێی هەبێت.
          	
          	"منیش بۆ ئەوێ ئەچم! با پێکەوە بڕۆین"
          	هیچم نەوت، تەنیا بەبێدەنگی سوپاسم کرد و چەمامەوە دووبارە. کەشەکە کەمێک.. سەیر بوو. بەڵام ئەو قسەی نەکرد، هەوڵیشی نەیا گفتوگۆی بێسود دروست بکا لەگەڵ نەناسراوێکا. وە لە ناخەوە سوپاسگوزار بووم، نەمئەویست بە قسەنەزانی و شەرمنییەکەم نائاسوودەی بکەم. گەیشتین بە شەمەندەفەری یوی. چەترەکەی داخست و لە پەنایەکا دانیشت. ئەو چووە لای پەنجەرەکە ئینجا گوێبیستی کردە گوێ، منیش دوو کورسی دوای ئەو، کە بەتاڵ بوون هەردووکی، دانیشتم.