j0sali
خۆزگە قەرەجێک ئەبووم ؛ خۆزگە قەرەجێکی پێست سووتاوی بەر خۆر و قژێکی دوو ڕەنگ ئەبووم کاتێک کوڕێک توانجی بدایە بە دەنگی بەرزەوە کام جنێو ناشرین بوایە پێم بدایە، وە قەرەجێک بم هەر نینۆکێکم ڕەنگێک بێت و تەنورەیەکی درێژی شێوە پلیسی ڕەنگی سپیم ئەپۆشی و ، ئەو تەوقانەم لە قژم دەدا کە دۆزیبونمەوە، ئەو دەسبەندەم لە دەس ئەکرد کە دووکاندارێک فڕێی دەدا گوڵم ئەفرۆشت ؛ جوانترین گوڵەکانم هەڵەبژارد، بۆنم لە ڕۆحی گوڵەکان ئەبڕی و دووبارە لەبەردەم چۆگەلەیەکا تەڕم ئەکردن تا ماندوێتیان دەرچێت، بێباکانە لە کام شەقام حەزم لێبوایە بە قاقای بەرزەوە تێمەپەڕان ؛ خەڵکم بە قیژە قیژ بێزار ئەکرد نـەک بە درۆو دووڕووی خۆم شیرینکەم باکم بە خۆشویستنی کەسیش نە دەبوو ، ئەوەندە دەسوڕامەوە تا هێندە ماندوو بومایە کاتم نەبووایە بیر لە کەس بکەمەوە.. ٢:٢٩ خولەک ٢١ـی ئایار
1c_taehyungg
پێویست ناکا ببیت بە قەرەج تەنیا ئەو کارە بکە کە دڵت دەیەوێت و ئارام دەبیتەوە پێی ژیان کورتە هەوڵبە تیایدا سەرکەوتن و خۆشی بەدەست بهێنیت بەڵام بیرت بێت هەر ڕێگایەکی سەرکەوتن « دڕکێکی لێیە دەبێت بەرگەی بگریت♡ » ئەمە ڕەوا نیە من زیاتر لە ئێستایە پێویستیم بە قسەی ئەرێنیە چونکە زۆر سارد بومەتەوە (¬⤙¬ )
•
Reply
Speda-aa
@j0sali جوانە بەڵام نا لە خانمێکی نوسەر کە ئەم قسانە بکات تۆش ئەتوانی واها بکەی بەڵام نەک بەم شێوەیە بیکە بە چەن دێرێکی جوان و ناحەزانتی پێ بتەقێنە❤️
•
Reply
tulip_red7
@j0sali جوانە .. بەس کەس لەبەشی خۆی ڕازی نییە و نەبووە قەرەج یان گەڕۆکەکانیش خۆزگە بەژیانت دەخوازن خۆزگە دەخوازن کەس گێچەڵیان پێ نەکا .. کە کاریان تەواو بوو بگەڕێنەوە و خواردنی گەرم بخۆن خانەیەکی بچووکیان هەبوایە بۆ مانەوە .. ئەوان بێزارترن ئوونی .. ئێمە سەرینمان هەیە لەسەری بگرین بەڵام ئەوان نیانە
•
Reply