ikoofav0
ھەمیشە كۆتاییەك بوونی ھەیە
ئەمشەویش كۆتایی لیۆ بوو بەدرێسی ئەرجەنتین
قوڕسترین یاریی بوو كە بەدیارییەوە دانیشت بێتم نەمدەتوانی بەدەنگ بگریم نەمدەتوانی ھاواریش بكەم !! تا ئێستاش نە خەوتووم
سبەی دەوامم نییە لە داخلیم دوعام دەكرد ئەو ڕۆژەی ئەو یاریی كۆتایی ئەنجام دەدات ھیچ بەربەستێك نەبێت لەوەی سەیری یارییەكە نەكەم باشبوو نەبوو بەڵام ئەگەر لە ماڵەوە بوومایە زۆر ئاسوودە تر دەبووم
ماڵئاوا ئەی باشترین یاریزانی ھەموو سەردەمەكان ماڵئاوا ئەی ئەفسانەی تۆپی پێ ئەوەی تۆپی پێی خەتم كرددد ماڵئاوا لیۆ ماڵئاوا ژمارە دەی ئەرجەنتین ماڵئاوا لیۆ ....
تۆ ھەمیشە لە ناو دڵمان دای وە سوپاسی ئینتەر میامی دەكەم كە ھێشتا دەتوانم سەیری یاریكردنەكانت بكەم .. ھیوادارم ئەو ڕۆژە نەیەت كە بەتەواوەتی واز لە تۆپی پێ دەھێنی .. و چاوەڕێی باڵۆن دۆڕی نۆیەمیشم ❤️🩹🥺
خوات لەگەڵ ئەفسانەی مناڵیم لیۆنیل مێسی 🐐❤️🩹