هاوارم کرد: دایە.. دایە
وا ئەژەڕمە و لەشکری فیل
تەنێویانە ئەم دنیایە،
وتی: ڕۆڵە
دڵۆپ دڵۆپ حەرامت بێ
بۆنی بای ئەم خاک و خۆڵە
حەرامت بێ ئاوازی قەڵبەزەی زێوین
ڕووناکی ئاسمانی شین
گوڵە سۆری ئەم گەشت شاخ و
شیو و دۆڵە
حەرامت بێ ئەو شیرەی
کە تنۆک تنۆک بە گەڕوتا ڕژاوە....!!
ئەگەر نەبی بە هەوری خەستی ئاگرو
بەسەریاندا نەباری پشکۆی ڕەقی هۆنراوە...


لەتیف هەڵمەت
  • JoinedSeptember 2, 2026


Last Message
iimahbub iimahbub Sep 03, 2026 06:49PM
na4reeلەم ئەکاونتە چیرۆکەکانم ببینن ئەمەیان دائەخەم 🥰
View all Conversations