fl0ora

          	
          	کتێبی نوێش دانێین خۆ خۆشە ها 
          	 چ دەڵێن داینەنێم  ؟ 

fl0ora

          
          کتێبەکەی یوونگیم تەواو کرد
          بەداخەوە کە بینەریشی هێشتا هیچ نییە
          بەس دەی لەبەر خاتری ئەو یەک کەسەی کە هەمووی خوێندەوە، ئیشاڵڵە ئەوەشی لە ئێستاوە دەیخوێنێتەوە چێژی لێدەبینێت ♥️

liilkitty

fl0ora

@liilkitty 
            
            خوێندمەوە بەلامەوە شتێکی نوێ و زۆر ناوازە بوو
            هیوادارم ئەوەی لێرە دەیبینێ چاوێکی پێدا بخشێنێ ، چونکە چێژبەخش و نوێ دیارە بیرۆکەکەی  ، دەستەکانت خۆشبێ ♥️
Reply

treeee01

سـڵاو چـۆنن؟ هـیوام بـاشیتانە،، لەڕاستیدا هەرچەندە ئەموویست خۆمی لێ بدزمەوە لەکۆتایدا هەر بەرۆکی گرتم و ئەبوایە نامەکەم بنوسیبوایە زۆرم پێ ناخۆشە کە ئەمە ئەنووسم ئەسڵەن دڵم پڕە،، ئەمەوێ لەباوەشی یەکێک تێر تێر بگریم چوونکە نامەوێت تەنانەت بۆ یەک چرکەش بەجێتان بێڵم منێک کە لەدوونیای واقیع بەس خەمی هەبوو لەنێو دوونیای واتپاد توانیم جیهانێکی سەربەخۆ و تایبەت به دڵم درووست بکەم توانیم چەندین کەسی خۆشەویست و نازدار و بەڕێز بناسم چەندین نوسەری بەتوانا بناسم توانیم چەندین هاوڕێی شیرین و خۆشەویست دروست بکەم چاڵینجم کرد چەندین یادگاری خۆشم هەیە لە واتپاد بۆماوەی چەند مانگێک ئەڕۆم لەنێو واتپاد بەڵام هەرگیز یەک چرکەش ئێوەم لەبیر ناچێ ئینشاءاللە بە چیرۆکی خۆش و ئەکتیڤ بوونێکی باش دەگەڕێمەوە تەنها داواکاریم لەتۆۆ ئەوەیە لەبیرم مەکە،، لەبیرم مەکە هەتاوەکوو دێمەوە چاوەڕوانم بە خۆشمەدەوێی☺️♥️
          
          ئـازیزەکـەتان تـرێ خان ♥
          
          

fl0ora

@treeee01 
            
            قوربانی ، ئیشاڵڵە بە هەر هۆکارێک دەرۆی خێری تێدایە ، ئەو ماڵەی ئێرەت هەر دەمێنێتەوە و خۆت خاوەنی و دەتوانی کەی ویستت بێیتەوە بۆ ناوی ♥️
Reply

kim-lilap

راتان چییە لەسەر ئەم پوختەیە!
          
          
          لە نێوان ئاوی شینی دەریا و ئاگری شەوی تاریک،
          ئاسمانی پڕ لە ئەستێرە لە درەوشانەوەی مانگدا 
          وەک هیوایەکی بچوک لە تاریکیدا دیاربوون.
          دوو دڵ لەگەڵ یەکدی گەیشتن بە ڕێگای روح،
          خانمەکەی، وەک گوڵێک لە نێوان شنەی با،
          قژی ئاوریشمی بە هەوادا بڵاو ببویەوە
          تەنها بێدەنگی لەناو هەستەکاندا ئامادەیی هەبوو.
          
          پیاوەکەی بە نەرمی دەستی بە  قژی ئاوریشنیدا تێکەڵ کرد،
          نازی بە هەر تاڵێکی بۆن خۆشی دەدا
          وتی: «خۆشەویستی ڕێگایەکی کورتە،بەڵام سەختە.
          ئەگەر دڵت بۆ من بێت،
          دوو روحی تۆ و خۆم وەک گولێک ،
          کە لە بەفری سەر شاخێک گەشە دەکات.»
          
          چاوەکانی خانمەکەی پڕبوون لە ئەوین ،
          و شێواوی درەوشاوەی بچوکی لە نێو ئاسمانی هەوراوی
          وە لە ئازادکردنه پڕ لە زەریای هەستەکانیدا،
          هەموو ئەو نایەوەکان وەڵامێکی یەک گوتن:
          «بەڵێ… روحەکانمان من و تۆم.»
          
          لەو شەوەوە، دەریا سنوری خۆشەویستیانی بەزاند،
          کە دوو دڵ، کە هەردووک جەستە دەستکەوتبوو،
          لە یەک دەنگ و یەک ڕووح،
          بە یەک گەشتن.
          وەک ساتێک کە خەونیان پێوە دەبینی
          
          
            
          
          
          

kim-lilap

زۆر خۆشهاڵبووم بە دڵت بوو
Reply

fl0ora

@kim-lilap 
            
            پوختەیەکی تەواو شیرین و پڕ مانایە ، جگە لەوەش ئەو زمانە سادەی پێت نوسیوە هەمووی وشەی کوردیە زۆر نایابتری کردوە 
            
             دەستەکانت خۆش بۆ نوسینی ئەو شاکارا شیرینە لێرە هیوادارم کەسانی تریش لێرە بیبینن و بێبەش نەبن لەو نوسینە جوان و پوختەیە . ♥️
Reply

fl0ora

          
          You belong to me …..
          
          سێث دوای ئەوە وەڵامی نەدایەو
          بەڵام چەندین کاتژمێر سەیری وێنەکەی کرد و لە دڵی خۆیدا چرپەی کرد
          
          " با ڕابکات ، با بسوتێت ، بەڵێن بێت کاتێک دەگەڕێمەوە... 
          
          ئەو باجی یەکە بە یەکەی کردەوەکانی دەداتەوە بۆ لەبیر کردنی من "

Y00ni_Yon

Wtf aw parta zor hot dyara
Reply