
ezel_ibrahim
سەرەتای هەموو ئاینە ئاسمانیەکان یەک پەیام بوونە ئەو پەیامەی یەعقوب و یوسف و موسا بۆ جولەکەیان هێنا هەموویان بانگەوازیان بۆ یەکتا پەرستی دەکرد بەڵام سەیری مرۆڤ بکەن چی لەو ئاینانە کرد و چۆن دەسکاریان کردن دوای ماوەیەک لە وەفاتی پێغەمبەر یوسف خەڵکی میسر دووبارە دەستیان کردەوە بە بت پەرستی لە سەردەمی موسا کە بەنی ئیسرائیلی بردە دەرەوەی میسر تا بە ئازادی یەکتاپەرستی بکەن بەڵام ئەوان چیان کرد ؟؟ لە غیابی موسا پەیکەرێکیان دروست و پەرستیان لە سەردەمی عیسا بەهەمان شێوە دوای ڕۆشتنی عیسا بۆ ئاسمانەکان ئاینی مەسیحی چی بەسەرهات ؟ پەیکەرێکیان بۆ عیسا دروست کرد و وتیان عیسا کوڕی خوایە و پەرستیان گەر سەیربکەن ئاینی مەسیحی و جولەکە و ئیسلام هەرسێکی هەمان پەیامە بەڵام هەرچەندە ماوە بەسەر ئاینەکەدا ڕۆشتبێ زیاتر گۆڕانکاریان تیا کردوە ئاینی ئیسلام نوێترینە بۆیە هێشتابەشێکی زۆری خەڵک لەسەر یەکتاپەرستی ماونەتەوە بەڵام بەشێکی موسولمانەکانیش دەستیان کردوە بە بت پەرستی لەوانەیە ئەم قسەیەتان بەلاوە سەیر بێ بڵێن چۆن ؟ کوا موسولمان بت پەرستە با لە شیعەوە دەست پێ بکەم ( گۆڕی علی و ئال و بەیت دەپەرەستن ) یا ئەو موسولمانانەی بڕوایان بە چاوە زار هەیە وائەزانن ئەم بەردە شتێکی لەدەست دێت کوڕە هەیە دەچێتە عەمرە تەسبیحێک لەگەڵ خۆی دەبا دەڵێ ئەوە بە کەعبە دادێنم دەبێتە شیفا ( ئەوەش بت پەرستیە ) یا پەڕۆکێک یا گۆڕی کەسێکی ئیماندار شێخێک ئەچنە سەر قەبر و داوای شتی لێ دەکەن ئەی ئەوە گۆڕ پەرستی و بەرد پەستی نیە ؟؟ واز لە بت پەرستیەکە بێنن نزیکی سەت ساڵە حوکمی ئیسلام نەماوە و لەوکاتەوە هەوڵ دەدەن وەک مەسیحی و جولەکە ئاینەکەمان بگۆڕن و خڵت و خاڵی تێکەڵ بکەن بەڕای من کردویانە تا ئێستا دەستەیەک پەیدا بوونە بەخۆیان دەڵێن قورئانی ( ئەمانە تەنیا کار بە قورئان دەکەن و فەرموودە وەرناگرن ) کۆمەڵێ پەیا بوونە دەڵێن وەڵا ڕۆژوو فەرز نیە نوێژ فەرز نیە و ئارەق حەرام نیە ئەوە هەمووی گۆڕینی دینەکەیە و خەڵکیش دوای دەکەون ئیتر پێم وایە کۆتایی دونیایە چونکە دوای گۆڕانی هەر دینێک خوای گەورە پێغەمبەرێکیتری ناردوە بەڵام پێغەمبەری خۆمان درودی خوای لەسەر بێ کۆتا پێغەمبەرە و خەریکە ئاینەکەشی ئەگۆڕن بەدڵی خۆیان بۆیە ئیتر هیچ سەردەمێک نەماوە و کۆتاییە

candy_18_18
@ezel_ibrahim پەنا بەخوا لەم سەردەمەی کە تێیداین دنیاکە خراپ تێک چووە خوا هەموو لایەک بپارێزێت
•
Reply

ezel_ibrahim
@_h4no0ll_ بەخوا سەردەمەکەی سەردەمی فیتنەیە دەبێ بەس خۆت بپارێزی و نەهێڵی ئەم لێشاوە لەگەڵ خۆیت ببا
•
Reply