eu-jin
سڵاوی خواتان لێ بێ هیوادارم هەموو لایک ساغ و تەندرووست و دڵخۆش بن. خوێنەر یان هەوادارە خۆشەویستەکان هیوادارم کەوا هەمووتان ئەم تێبینیەم بە جدی وەرگرن و ئازاری هیچ کەسێک نەدات لە هیچ لایەنێکەوە. تکا دەکەم ئەگەر دەتانەوێ چیڕۆکی خۆت یان هی کەسێکی تر بڵاو بکەیتە لەڕێی ماڵپەڕی واتپادی من سەرەتا هۆشداری/ئاگاداریم پێبدەیت بەر لە ئەنجام دانی شتێکی لەو شێوەیە ئەمەش بە هۆی چەند هۆکارێک لەوانەش: ١-لەوانەیە ئەو چیڕۆکەی هەڵتبژاردووە بۆ بڵاو کردنەوە لەگەڵ شێوازی نوسینو خوێندنەوەم نەگونجێ. ٢-لەوانەیە بابەتی چیڕۆکەکە هیچ گونجاو نەبێ بۆ من یان ئەو کەسانەی کە لەوانەیە ئەو چیڕۆکە ببینن. ٣-تا خۆم ئەو چیڕۆکە نەخوێنمەوە و بڕیاری بڵاو کردنەوەی نەدەم لە ماڵپەڕی تایبەتی بە خۆم واتا لەو شوێنەی کە نووسراوە (conversation) ئەو کەسەی بڵاوی دەکاتەوە چیڕۆکەکەی دەسڕمەوە لە ماڵپەڕەکەم و جارێکی تر مافی بڵاو کردنەوەی چیڕۆک و کۆمێنتی نابێت لە ماڵپەڕەکەم. هیوادارم تێبگەن کەوا نووسەری چیرۆک کارێکی قورسی هەیە بۆ ئەوەی چیڕۆکەکەی بنووسێت و هەڵەکانی ڕاست بکاتەوە و شتێک درووست بکات کە بە دڵی خوێنەرەکانی دەبێت بۆیە تکایە ڕێز بگرن لە ماڵپەڕی هەر نووسەر و خوێنەرێک کە ئەم بەرنامەیە بەکار دەهێنیت. لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک بە هیوای کاتێکی خۆش و داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر قسەکانم کاریگەریان هەبووبێت لەسەر هەر کەسێکتان لە ئاستێکی خەراپەوە. ✧♡✧