
navylily
نازانم بۆچی بەڵام من دەیبینم و ناتوانم سەیری نەکەم ئەم شەوانەی هاوین مانگ گەرچی پڕ و بەتەواوی ڕووناکیش نەبێت، بەڵام جوان دەردەکەوێ گەرچی درەوشانەوەشیان زۆر نەبێت و پەڵەکانیان ئاشنا دیار بن ، ئەوا لەبەردەممدا هێشتا جوان دەردەکەوێ مانگ ئەم شەوانە تۆم دەهێننەوە یاد بەشێوەیەکی جوان، گەرچی پڕ نەبێت و پڕ بێت لەپەڵە بەڵام جووانیەکەی لەلای من کەمناکاتەوە بگرە تەنانەت جوانتر لە جاران دێتە بەرچاو گەرچی من تەنها کەسێکیش بم درک بەم جوانیەی بکەم هیوادارم خۆی ئاگاداری ئەم جوانیەی خۆی بێت.