‎گیانە وتت ناوم بێنە، بە گۆرانی
‌‎بۆ یادە شەو، بۆ دووری من
‌‎زۆر گریاوی
‌‎بەڵام چی بکەم ئاخ کە ناتوانم
‌‎ناوت بێنم پڕ بە زمانم
‌‎لێم ببورە، لێم ببورە

‌‎لە هەموو ئاهەنگی شەوانم
‌‎نۆتەی ناوت بەدی دەکرێت
‌‎لە هێڵەکانی لەپی دەستم
‌‎پەی بە ئەدرێسی تۆ دەبرێ

‌‎لە لێدانی خورپەی دڵم
‌‎دەزانم چۆن دێیت و دەڕۆی
‌‎کاتێ فرمێسکم دەبینن
‌‎تێدەگەن تۆ لە کوێ خۆت دەشۆی

‌‎گیانە گەر دوای سەد ساڵ گۆڕم هەڵکەنی
‌‎دەبینی هێشتا کە دڵێک ماوە
‌‎ئەویش یادگاری ئەشقی خودایە
‌‎چونکە ناوی تۆی لێ نووسراوە
‌‎گیانە ببورە کە ئاوایە
‌‎وەرزی ئێمە ڕەشەبایە
‌‎گیانە لە هەر کوێیەک گوڵێک بڕوێت
‌‎ ،هەزاران دڕکی لەگەڵدایە
  • ڪوردسـتـانـم
  • JoinedOctober 23, 2025



5 Reading Lists