Vinasea5

قەهری قەلبم هەڵگرتووە،
          	قەت نایەتە سەر زارم.
          	قەت کەس لە قووڵی سینەم
          	نەخوێندووەتەوە ڕازم.
          	قەتری غەم لە ناخمدا
          	قەرنی تەواوە دەبارێ،
          	قەت نەکەس هەستی پێ کرد،
          	قەت نەگەیشتە هاوارم.
          	نە با بۆنی پێ بردووە،
          	نە شەو قسەی لێ کردووە،
          	نە ئەستێرەیەک لە ئاسمان
          	پرسیوویەتی حاڵی کارم.
          	دڵم قەبری موحیببەتە،
          	بێ فاتحە، بێ سەردان،
          	تێیدا خەونی یارێک مرد،
          	کە خۆی نەزانی جارێ.
          	من لەوینێکی بێ دەنگم،
          	لە ئازارێکی بێ ناوم،
          	لە عیشقێکی یەک‌لا کە
          	یارەکەی نازانێ یارم.
          	هەموو شتێک لە من مایە،
          	تەنها دڵم نەما بۆ من،
          	. 
          	. 
          	. 
          	شاعری جوانم بۆ هێناون..... 

Vinasea5

قەهری قەلبم هەڵگرتووە،
          قەت نایەتە سەر زارم.
          قەت کەس لە قووڵی سینەم
          نەخوێندووەتەوە ڕازم.
          قەتری غەم لە ناخمدا
          قەرنی تەواوە دەبارێ،
          قەت نەکەس هەستی پێ کرد،
          قەت نەگەیشتە هاوارم.
          نە با بۆنی پێ بردووە،
          نە شەو قسەی لێ کردووە،
          نە ئەستێرەیەک لە ئاسمان
          پرسیوویەتی حاڵی کارم.
          دڵم قەبری موحیببەتە،
          بێ فاتحە، بێ سەردان،
          تێیدا خەونی یارێک مرد،
          کە خۆی نەزانی جارێ.
          من لەوینێکی بێ دەنگم،
          لە ئازارێکی بێ ناوم،
          لە عیشقێکی یەک‌لا کە
          یارەکەی نازانێ یارم.
          هەموو شتێک لە من مایە،
          تەنها دڵم نەما بۆ من،
          . 
          . 
          . 
          شاعری جوانم بۆ هێناون..... 

Vinasea5

شەوقی شەمایلی تۆ
          شەب تا سەحەرم بردووم،
          شەش جار لە شەودا ناوت
          شۆڕشی خەیاڵی کردووم.
          
          شیرینیی شینی قسەت
          شەکر لە زوبانی جاندا،
          شەرحی دوو دێڕی نامەت
          شەیدای جەمالی کردووم.
          
          چوار و چوار لە سەعات
          چاو لە چاوەکانت کەوتا،
          چاوێکی شۆخ و بێ تاوان
          چەندین سؤالی کردووم.
          
          نە تۆ زانی حاڵی من،4
          نە من وتنی توانیم،
          شەرم و شەکەت لە یەکدا
          شەبگیرەی حاڵی کردووم.
          
          شەوقی شەمایلی تۆ
          شەب تا سەحەر م گرتبوو،
          شەش دەنگی نامەی تۆ
          شۆڕشی دڵی گرتووم.

Vinasea5

@Anya495 وەلله مواحححح ❤️‍ 
Reply

Anya495

وەڵاهــــــ شازە ئەوە چیـــــــە
Reply

Vinasea5

سەودای تۆ لە سەرمدا
          سەری هەموو هەستمە
          سەیری نیگای تۆ کەکەم
          سەردەمی مەستمە
          
          سۆز و سەفای دڵت
          سەروەری ئەم جیهانە
          سۆزدارترین دڵی تۆ
          سەرچاوەی ئاسمانە
          
          سەرگەرمیی خەڵکی تۆ
          سەعادی هەژارانە
          کەچی خۆت لە نهێنیدا
          سەبری پڕ لە گریانە
          
          سەد گوڵ ئەگەر بڕوێت
          سەوزایی بەهاردا
          سەوزتر لە دڵی تۆ
          نابینم لەم دیاردا
          
          سەیری تۆم کرد و وتم:
          "سبحان ئەو خوایەی،
          سۆزێکی وا ناسکی
          سەرجەم لە دڵێک نایە."
          
          
          هەر کەس نەبوو شعرم لەسەر بنووسی خۆم بۆ خۆمم نووسی  

Vinasea5

@Anya495 Inshala ❤️‍ 
Reply

Anya495

بژی keep going 
Reply

Vinasea5

شەیدای نەگای تۆم و تۆ نازانی حاڵم چییە،
          مەستی تاسەی دیدارم و تۆ بێ‌ئاگا لە ئاهم چییە.
          
          من لە هەر پەیامێکی تۆ
          هەزار مانای مەحەببەتم دەخوێندەوە،
          تۆش بە سادەیی تێدەپەڕیت
          و نازانیت گوناهت چییە.
          
          شەوی هجران بە یادی تۆ
          وەک ساڵێک بەسەرم تێدەپەڕێت،
          تۆ لە ئاسودەیی خەودا
          و من لەگەڵ داخ و ناڵەم چییە.
          
          جارێک بە خەتێکی هەڵە
          گوتت «خۆشم دەوێیت» ئەی گیان،
          ئەو وشەیە جەننەتی دام،
          پاشان وتم خەیاڵم چییە.
          
          ئەو ڕۆژە فەرحی دڵم
          گەیشتە عەرشی ئاسمان،
          ئەو ڕۆژەی دواتر زانیم
          بۆ غەیری منە، وەباڵم چییە.
          
          من عاشقی چاوێکم
          کە هێشتا ناوی من نازانێ،
          ئەوەش لە حوکمی قەدەرە،
          بۆ دڵی بێ‌چارەم چییە.
          
          مەحوی نیگای تۆم،
          مەست و شەیدای نازی تۆم،
          ئەگەر وەسل نییە نسیبم،
          بڵێن چارەی حاڵم چییە.
          
          
          ئەوەش پێش کەش بە چاو جونکەم  

Vinasea5

بێکەس ئەیوت
          هەرخۆشیەک لەبەرەکەم...! 
          یان قۆلەکانی درێژە
          یان کورت 
          یان فش 
          یان تەنگ بەبەری من 
          ..هەر خەمێکیش لەبەرەکەم..!!
          ڕێک ئەلێی بۆ من کراوە 
          لە هەرکوێبم..!
          
          
          
          وای ڕێک قسەی دلێ من ئەی شیرەکەم  

Anya495

Ayyy dast xoshhhhhhhh
Reply

Vinasea5

          
          نەزانێت...
          کە چەند جار ناوی لەسەر لێوەکانمە،
          نەزانێت...
          کە چەند شەو بە خەیاڵی خەوتووم.
          
          بۆ خەڵکی تەنها کەسێکە،
          بەڵام بۆ من...
          هەموو کەسە.
          
          هەر نامەیەکی بچووکی،
          هەر وشەیەکی سادەی،
          دڵم پڕ دەکات لە زەردەخەنە.
          
          هەر کاتێک قسەم لەگەڵ دەکات،
          وا هەست دەکەم
          جیهان بۆ چەند چرکەیەک
          جوانتر دەبێت.
          
          ئەو نازانێت...
          کە دڵم پێی بەستراوە،
          و ناوی ئەو
          بووە بە دوا وشەی هەر خەونێکم
          ئێستا چۆن پی بلێم خۆشم ئەوێ ئەی هاوار...  

Anya495

Wallah shazzzzz
Reply

jinone

@Vinasea5 تۆش عاشق بووی کەتیتە داوەکە
Reply

Vinasea5

          بێنێت چەندە سارد گۆڕای...
          چەندە سەیر دۆڕای...
          چەندە زوو ڕوخای...
          بێنێت..?? چەندە بێ‌ ناز مای...
          دەی خوای من، بێ منی کردی...
          ئیتر مەلێ...
          بێ من باشی
           بەخوا،من نەبم، تۆش نابێ... 
          

jinone

@Vinasea5 ئەک بژی قسەی دڵم 
Reply

jinone

@Vinasea5 وای لەم قسانە
Reply

Vinasea5

          بۆ ئازیزانم...
          ئەگەر ڕۆژێک ون بووم،
          بەدوای ناومدا مەگەڕێن...
          من وەک هەورێک دەڕۆم
          کە بارانی خۆی بەسەر زەویدا بەجێ هێشتووە.
          ئەگەر شەوێک مانگتان بینی،
          لە نێو ڕووناکییەکەیدا
          یادێکی بچووکم بکەنەوە...
          چونکە مرۆڤ هەرگیز بە مردن ون نابێت،
          بەڵکو ئەو کاتە ون دەبێت
          کە دوا کەس
          دوا یادەوەرییەکەی لەبیر بچێتەوە.
          منیش ترسم لەوەیە...
          نە لە مردن،
          بەڵکو لە بێدەنگبوونی ناوم
          لە نێوان دڵە خۆشەویستەکانمدا.✨

jinone

@Vinasea5  تۆش لە بیرمان مەکە 
Reply

Vinasea5

ئەگەڕێیتەوە، بگەڕێوە...
          ئیتر گرینگیی پێ نادەم.
          ئیتر سەیرت ناکەم،
          ئیتر بۆت ناگریم،
          نایەم وە  بڵێم: "بگەڕێوە "
          نایەم بڵێم  "بیرم کردووی "،
           نایەم بڵێم "خۆشم دەوی " .
          ئیتر کۆتایی هات...
          نە من تۆم دەوێ،
          نە دڵم دڵی تۆ دەوێ،
          ئیتر لام گرینگ نیت...
          وەک چۆن بۆت گرینگ نەبووم..
          
          
          
          ئەوە بۆ کەسێک.... باوڕ ئەکەن 4 بۆ 5 سەحات پێوە بووم..?? 

jinone

@Vinasea5 وای من ئەزانم لەگەڵ کیتە 
Reply