Foxyir

          	هاوسەنگی هێز و کاڵبونەوەی متمانە.
          	“بە جوانی و بە قووڵی دەستت 
          	بۆ ئازارێکی دەروونی برد”
          	غوڵوزێک لەسەر تەختەی شەتڕەنج.
          	تۆ لە ناو چاوە ڕەشەکانم نەدەلەرزایت،
          	ئەو چاوانەی وەک ئاسمانی بێ 
          	ئەستێرە پڕبوون لە نمەی بارانی پەژارەی.
          	سەیرت دەکردم نەک وەک هاوڕێیەک کە پەناگە بێت بۆ شەوە تاریکەکانم و ڕۆژە بێ روناکییەکەم بەڵکوو وەک یاریزانێکی لێهاتوو کە بەدوای خاڵە لاوازەکاندا دەگەڕێت بۆ چێژ وەرگرتن،
          	لەو ساتەدا کە من چاوەڕێی دەستێکی میهرەبان بووم بۆ سڕینی فرمێسکەکانم تۆ سەرقاڵی داڕشتنی نەخشەیەک بوویت بۆ فریوودانم، 
          	بۆ تۆ ئەم پەیوەندییە نە گۆڕینەوەی هەست بوو و نە هاوسەنگی نێوان دوو ڕۆح تەنها یارییەک بوو کە دەبوو تێیدا ببییتە براوە تا خەڵکی دەست خۆشیت لێبکەن!هەستەکانمت وەک سەربازێکی پیادە بەخت کرد بۆ بەرژەوەندی خۆت.
          	 بە بێدەنگییەکەت وەک قەڵایەک خۆت لێ گۆشەگیر کردم تا من زیاتر بپاڕێمەوە.
          	 لە کۆتاییدا،ویستت تەنها لەسەر تەختەی یارییەکە بمێنمەوە وەک پارچەیەکی بێدەسەڵات کە تەنها تۆ دەیجووڵێنیت.
          	“چەندە سەختە مرۆڤ درک بەوە بکات ئەو کەسەی کە وەک 'نیشتمان' سەیری دەکرد تەنها وەک 'گۆڕەپانی جەنگ' بەکاری هێناوە."
          	تۆ نەک هەر یاریت بە من کرد، بەڵکو یاریت بەو وێنایەش کرد کە من بۆ خۆمم هەبوو. ئێستا کە سەیری ئاوێنە دەکەم چیتر ئەو چاوە ڕەشانە نابینم بەڵکوو جێپەنجەی یاریزانێکی سارد دەبینم کە "کوشتنی دەروونی" کردبووە ئامانج.

evrixx7

ڪـەنـاری تـەنـیــایـی چــاپـتـەری ≼ هـــیـــوا ≽
          
          - لە بێدەنگیەکی زۆردا و لەشەوێکی تاریک و سامناکدا.
          سەدان کەس "کە ناسراو بون" سەرنجی ئەویان ڕاکێشت کە خەریکی مەلەکردن بوو وە کاتێک خاوەن دورگەی تەنیای دەیویست دوبارە چاوەکانی دابخات بە ئاواتەخوازی خەوتنێکی هەتایـی، هەرچۆنێک بێت بەیانی دوبارە هاتەوە!!
          ئەو دورگەیەی بە ڕۆژی ڕوناکیش سامناکە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سەیر جیاوازە؟
          - چی ڕودەدات؟ ژیانێکی نوێ دەستپێئەکاتەوە!!
          ئەو کچە تەنیایەی مێشکی پڕ لە پرسیارە و دڵیشی بڕ لە خەم. ئێستا بۆ ساتێک هەموو شتێکی بیرچۆوە بە بینینی سەدان کەس کە پێکەوە لەسەر کەشتیێکن بۆ گەیشتن بە دورگەکە!!
          ئەو کەسە نزیکانەی هەوڵی گەڕاندنەوەی خودی ئەو دەدەن!!
          هەوڵی دروستکردنەوەی هیوایەک بۆ ئەو!!
          هەوڵی لەبیربردنەوەی ئەو ڕابردوە تاڵەی ئەو ژیانی تیا کردووە!!
          ئەو دوو هەلی هەیە،
          یان داواکردنی یارمەتیە بەدەنگێکی بەرز زۆر بەرز!!
          و ڕزگاربون لە لە کەناری تەنیایی،
          یاخود مانەوە لە شوێنی خۆی بەبێ جوڵان و سەیرکردنی ئەوان کاتێک ئەڕۆن و بێئاگان لە بونی ئەو!!
          
          - بەڵام اکرێت ڕۆژێک ئەو کەنارەی دروستکراوی چارەنوسیەتی ببێتە هۆی مردنی خۆیشی گەر هەوڵێک نەدا بۆ ڕزگاربون لێی،
          بەڵێ چارەنوس دڵڕەقە!! بەڵام چارەنوس داوای کردووە بێهیوا بن؟؟
          
          """""""""""""""""""""
          
          چیڕۆکەکەت مانادار بوو.
          هیوادارم چاپتەری نوێی هەبێت.
          ئەگەر تۆ خاوەن کەناری تەنیایت پێم بڵێ کام بژاردە هەڵدەبژێری؟!.
          سەرکەوتوبی،

Foxyir

@evrixx7 
            چاپتەری دووەمم نوسیوە بەڵام نامەوێ بۆ ئێستا دایبنێم، وە بۆ پرسیارەکەشت دەربارەی من سەیری کۆتای چیرۆکەکە بکە ڕۆڵی خۆمم داوە بە ناو “مرۆڤێک” .
Reply

evrixx7

@evrixx7 بون*
            یاخود مانەوە لە شوێنی خۆی بەبێ جوڵان و سەیرکردنی ئەوان کاتێک ئەڕۆن و سێری ئەو دەکەن بەناخێکی پڕ لە بێهیوای لێی،*
Reply

jj_ayzz

know is that your presence in my life is my greatest assurance. When I say you are mine, I don’t mean simple ownership I mean that you are the part of me that lives outside of my body. You are the one who understands my silence without me saying a word, and among a thousand voices, only yours can bring peace to my heart.
          Sometimes I wonder how chance brought us together, but now I know it wasn’t just luck it was destiny that didn’t want me to be alone. To me, you aren’t just a close friend you are the sanctuary I turn to when the world becomes clouded and blurred. When I say you are mine, it means your sorrows are my sorrows, your laughter is the source of my joy, and every moment of your life matters to me.
          Thank you for letting me be a part of your life, and thank you for becoming my whole life. You are the most precious thing I have, and until the very end, you will remain like a homeland within my heart.

Foxyir

@wonberry_ie2 اللە اکبر بەدەستتانەوە
Reply

wonberry_ie2

@Foxyir  غیرە ئەکەم ها ئەوە چییە:)
Reply