ElmaVibes

ئەترسم خولەكە كۆتایی بێت و تۆ هەر هیچ نەڵێیت ..
          	ئەترسم دیسان عەزابی سێ ساڵی ڕابردووم پێ بچێژیتەوە 
          	ئەمەوێ من پێشوەختە بێم و هەموو شت بڵێم 
          	بەڵام منیش حەز دەكەم یەكەم هەنگاو تۆ بینێیت ... 
          	من گرینگی پێدانە شاراوەكانتم بە دڵە 
          	بەڵام ... بەڕاستی پێویستە هەردووكمان لە هەستی یەكتردڵنیابینەوە ..
          	تۆ چۆن بیر لە من دەكەیتەوە ؟ 
          	حەز ؟ دڵبەر ؟ خولیا ؟ خۆشەویستی ؟ عیشق ؟ 
          	من وەڵامەكەی نازانم ... هەمووی لەتۆدا دەركەوتووە تەنیا ئەوەی كۆتایی نەبێ ..كە دەرنابڕدرێ مەگەر بە قسە نەبێ ...
          	تۆش ئەوە ناڵێیت .. هەڵبەتە چەند هۆكارێك هەیە بۆ نەوتنی 
          	- تۆ داخراویت .. هاوڕێت زۆر نییە و كۆمەڵایەتی نیت 
          	- من لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر تێكەڵ نیم وەتۆش هەروا 
          	- ئێمە لەناو خەڵكین .. هیچ دەرفەتێكی تەنیامان دەست نەكەوتووە 
          	- تۆ دەترسیت .. وەلێ من نازانم بۆچی چونكە سێ ساڵ لەمەوبەر تۆ نیازی دڵی منت زانی ..
          	- حەز ناكەیت بە قسە دەری ببڕیت ..بۆیە لە نزیك ماڵەكەم ئۆتۆمبیلەكەت پارك دەكەیت تا لە كاتی هاتن و ڕۆیشتن من یەكەم و كۆتا كەس بم كە بت بینم ... 
          	
          	من هێشتا تێ ناگەم ... تەنانەت هاوڕێكانیشم هەستیان بەو سەرنجانەی تۆ كردووە لە ناو وانەكاندا و لەكاتی ڕونكردنەوەی بابەتدا تۆ بەمنی دەدەیت ...
          	ئایە ئێوە ئەمە ناودەنێن چی ؟

ElmaVibes

@20_5_heart  ئێ كێشەكەی منیش ڕێك لەوەیە 
          	  ئەو بە ویستی خۆی سەیرم دەكات .. بەو ڕێگایەی ئەو پێی خۆشە منی خۆش دەوێت ..بەڵام هێشتاش وەڵامی پرسیارەكەی نەداوە پێم .. گەر بشمەوێ بڕۆم پێی بڵێم ناتوانم .. چونكە هاوڕێی كەمە .. وە ئەوانیش وەك خۆی وان .. كەم دوو و گۆشەگیر..ناتوانم لە هیچ لایەك دەستم پێی بگات ...
Reply

20_5_heart

@ElmaVibes 
          	  ئای ئای گیان لەم ئەشڤە جوانە کچێ
          	  بزانە هەواڵی بەپرسە هەوڵد بدە قسەی لەگەڵا بکەی ڕەنگە کێشەیەکی هەبێت کێ ئەزانێت گیانە
          	  نزیکی کێیە لەو بەپرسە 
Reply

ElmaVibes

@20_5_heart تۆ بڵێی ؟ 
          	  نازانم .. دوای سێ ساڵ یەكمان بینیەوە بەڵام چۆن .. لە خولی هاوینەكە هەفتەی یەكەم و دووەم زۆر چاوم بۆی گێڕا بەڵام نەمبینی .. دەستم  لێی شوشت تا ڕۆژێك ڕەفیقێكم وتی لە قاتی خوارەوە دانیشتبوو و سەیری تۆیشی كرد .. من نەمبینی .. بەپەلە ڕۆیشتمە خوارەوە بەڵام ئەو كەسەی من بینیم .. تەواو گۆڕابوو ... زۆر جوان و سەرنج ڕاكێش ببوو.. بەڵام هەستم كرد زیاتر لە جاران گۆشەگیر بووە ، بە شێوەیە گۆڕابوو نەمدەتوانی بیناسمەوە ، ئەو هەتا ئێستاش بە چاوەكانی دڵی دادەمركێنێتەوە .. ئەو بەتەنیا سەیركردنێك دان بەخۆیدا دەگرێت .. بەڵام نازانێت من سێ سالە چاوەڕێی وەڵامیم .. ئایە دەكرێگەر كەسێك پرسێكت لێ بكات تۆ سێ ساڵ لە چاوەنۆڕی وەڵام بیهێڵیتەوە و كە چاوت پێی كەوت وەك نەزانێك هەڵسوكەوت بكەیت ...؟؟ 
          	  ئەوەی من ئێستا تێی ماوم ئەمەیە .. من نیازی دڵمم وت لە نیازی دڵی ئەوم پرسی .. بێ وەڵامی كردم ..سێ ساڵە من چاوەڕێی

چوار هەزار پەپوولەی نازدار  خۆشمەوێننن 
          سووپاسی بێ پێوانی یەكە بە یەكەتان دەكەم كە خوێنەری بەستراو بە چارەنووس بوون ♥️♥️

ElmaVibes

پڕوشكەیەكی تری تەمەنم كوژاندەوە 
          زیاتر نزیك بوومەوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسیەكانی ژیان 
          بووم بە خانمێكی حەڤدە ساڵان ... كوا پیرۆزبایی ؟؟؟

20_5_heart

@ElmaVibes 
            گیان شاینی زیاتری ⁦(⁠✿⁠ ⁠♡⁠‿⁠♡⁠)⁩
Reply

ElmaVibes

@20_5_heart  قورباننتتت بمممممم بۆ ئەو قسە جواناننەەەەەەەەەەەەەەە ♥️♥️♥️♥️♥️♥️
Reply

20_5_heart

@ElmaVibes 
            هەزار ساڵ تەمەنت بێ گیانەکەم سەرکەوتوو بیت و خوای گەورە مەرەزی دڵت بهێنیتە جێ بۆو 
            لەم تەمەنەدا زۆر شت روودادەت تەمەنێکی هەست ناسکە من قەت نەم ئەویست لەوەوە تێپەڕ بم زۆرم خۆش ئەویستن ئەو تەمەنانە هیوام وایە خوای گەورە بۆ تۆ و بۆ هەموانیش شادی و بەختەوەری تێدا بێت و هەمیشە تەندروست باش بی گیان 
Reply

j0sa__

سوپاس بۆ ماندووبوونت ، سوپاس کە کۆمەڵێک کتێبی وەها نازدار و نایابت بۆ ئێمە نوسیوە بەڕاستی لەلام زۆر تایبەتن♥️

ElmaVibes

كچێێ منن قوربانیییی تۆ بممممممممم 
            زۆرررر دڵڵممم خۆشەەە كە وا ئەڵێییییی (;´༎ຶٹ༎ຶ`)
Reply

ElmaVibes

نەمدەویست بەم شێوەیە وروژم بكەیتە سەر بەزاندنی سنوور
          بەڵام نەشمدەویست بەم شێوەیە ئیهمالم بكەی...
          ئێستا تێناگەم .. لەلایەك زۆر بە ڕوونی دەرت دەخست كە منت دەوێت سەرەڕای ئەوەشی كە نەت دەدركاند .. لەلایەكیش ئێستا تەنانەت سەیریشم ناكەی ... 
          هیوام هەبێ یان هەر وەك سێ سالی پێشوو بێ هیوا بم ..؟

ruhan_1

https://www.wattpad.com/story/397151270?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=kaysar_12
          
          خۆشحاڵ دەبم بەخوێندنەوەت بۆ چیڕۆکەکەم، و ڤۆت و کۆمێنت کردنت
          
          ژانەر/تاوانکاری -نهێنی
          
          کورتەی چیڕۆک/ لەشەش سەرەکی ترین هەرێمی کۆریایی باشوور، چەندین دکتۆر بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن، لێکۆڵەر جۆنگکوک هەڵدەبژێردرێت بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری تاوان و چارەسەرکردنی دۆسیەکە.