Description
نازانم چۆن گەیشتم بە تۆ .. نازانم ئەوە چارەنووس بوو یان ڕێکەوت .. بەڵام دەزانم داهاتووم لەگەڵ تۆدا دەبێت .. چونکە دڵم پەیوەست بووە بە تۆوە .. گرینگ نییە خەڵکی چیدەڵێن .. تەنها ئەوە بزانە من لەلات دەمێنمەوە .. گرینگ نییە کە خەڵکی کوێیت .. لە کوێ دەژیت .. چ کارەیت و باری داراییت چۆنە .. گرینگ ئەوەیە من خۆشمدەوێیت .. ~~~~ -من ئەوم خۆشدەوێت *من دڵخۆشم بۆتۆ کە لە کۆتاییدا ئاشق بوویت* *ئەو تەنها دارتاشێکە!* *ڕێگا مەدە قسەی خەڵکی ببنە هۆی تێکدانی ژیانت تۆ هەرچۆنێکیش بژیت بۆخۆت یان بۆ ئەوان قسەی خەڵک هەرگیز تەواو نابێت* -من ناتوانم بەبێ تۆ بژیم *بەڵام من هەژارێکم* -منیش وام .. *ئاگاداری خۆتبە* -نـەخێێرر !! *ئەو ئیتر کۆتایی پێهات!* -سوپاس بۆتۆ کە هەموو کات پاڵپشتم بوویتە *پێم وابێت ئیتر دەتوانین لە ڕاکردن بوەستین* -سوپاس کە ئەو ڕێگا دووروو درێژەت لەگەڵ مندا بڕی . . ژانەر : خۆشەویستی ، سەرکێشی ، خێزانی ، متمانە نـووسـەر : لـێـڤـی ئـیـرۆ دەستپێک : 11/7/2024 - کۆتایی : 15/8/2024