yoonlia-_-
لە جیهانێکدا کە چوار شانشین بە دەسەڵات و ملمـلانێیەکانیان ژیان دەبەنە سەر، چارەنووسی کچێک بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەگۆڕێت. یوێ لینگ، کچێک کە لە ناو شانشینی لۆنگ وێیدا گەورە بووە، خۆی لە نێوان ئەرکە خێزانییەکان و جیهانێکدا دەبینێتەوە کە پڕە لە نهێنی، هێز و مەترسی.
لە لایەکی ترەوە، شوێن یو، پاشای شانشینێکی ترسناک، بە هێز و شکۆی خۆی ناسراوە؛ پاشایەک کە ناوی بەسە بۆ ئەوەی دڵی شانشینەکان بلەرزێنێت. بەڵام کاتێک ڕێگای ئەم دوو کەسە بە یەکدا دەبەسترێتەوە، ژیانیان دەکەوێتە ناو ڕووداوگەلێک کە دەتوانن چارەنووسیان و تەنانەت ئارامیی چوار شانشین بگۆڕن.
لە نێوان خۆشەویستی و دەسەڵات، متمانە و خیانەت، و هێزێک کە هێشتا تەواو ناسراو نییە، یوێ لینگ و شوێن یو دەبێت ڕووبەڕووی جیهانێک ببنەوە کە هەموو شتێک تێیدا وەک خۆی دیار نییە.
«تۆڵەی شاژن» چیرۆکی دوو چارەنووسە کە بە یەک دەگەن؛ لە جیهانێکدا کە هەندێک بڕیار دەتوانن هەموو شتێک بگۆڕن.
بەرواری بلاو کردنەوە𝟐𝟎𝟐𝟔/𝟏𝟎/𝟐𝟖
بەرواری کۆتایی؟؟