Noni_H09
- Reads 1,041
- Votes 146
- Parts 17
تاریکی بە تەنیا نەبوونی ڕۆشنایی نییە؛ بەڵکو ئەو هەستەیە کاتێک لەپڕێکدا هەموو ئەو کەسانە لەدەستدەدەیت کە جیهانی تۆیان ڕووناک دەکردەوە.
نازێ، کچێک بوو لە سایەی میهرەبانیی دایک و باوکیدا وەک گوڵێک گەشەی دەکرد، بەڵام بڕیارێکی تاڵی ژیان و ڕووداوێکی نەخوازراو لە چاوتروکانێکدا بێناز و تەنیای کرد. بەبێ هیچ پشتوپەنایەک، نازێ کەوتە ناو دەستی خێزانێک کە لە شوێنی سۆزی خێزانداری، بە ساردی و بێڕەحمی پێشوازییان لێکرد.
ئەمە تەنیا چیرۆکی خەم و ئازار نییە، بەڵکو چیرۆکی کچێکە لەنێوان خیانەتی نزیکەکانی و سەختییەکانی ژیاندا خەبات دەکات بۆ ئەوەی لەناو ڕەشەبای چارەنووسدا خۆی بدۆزێتەوە...