Diana_Marcos
"با شته‌كانت بۆ ڕوون كه‌مه‌وه."
وایوت و به هێواشی به‌ره‌و ڕووم هه‌نگاوی نا، له کاتێکدا من چه‌ند هه‌نگاوێک پاشه‌کشەم کرد.
"منیش به زۆر لەم بابەتە تێوه‌گلاوم."
پشتم به دیوارەکە کێشا کاتێک زیاتر لێم نزیک بووه‌وه." به‌ڵام ئێستا تۆ هی منی. ته‌نیا هی من. تۆ هاوسه‌ری منی. هیچ ڕێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌مە نییە. تۆ بۆ منی." به چرپه له گوێمی چرپاند. له‌و کاتەدا که به سه‌یرکردنێکی ساردەوە سەیری دەکردم، له‌شم تەزوویەکی ساردی پیا تێپەڕ بوو.
دڵم زۆر به توندی لێی دەدا. پاشان پێش ئه‌وەی ژوورەکە جێبهێڵێت و لەوێ بەجێمهێڵێت، ماچی لێوەکانی کردم.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
کیم میسۆرا کچێکی بیست و دوو ساڵانە، میراتگری بنەماڵەی کیمە، دوای تەواو کردی کۆلێژ چاوەڕێی دەکرد ژیانێکی ئاسایی بژی و خۆشەویستی بدۆزێتەوە.
بەڵام چی ڕوودەدات کاتێک دایک و باوکی هاوسەرگیریکردنی ئەویان لەگەڵ جیۆن جۆنگکووک راگەیاند، کە پیاوێکی سی و یەک ساڵی سەرکەوتوو وە ترسناکە و بە ساردی و بێبەزەیی لە کارەکانیدا ناسراوە؟