victoriaa105
- Reads 1,168
- Votes 292
- Parts 8
نۆڤا~ئاریا
ژیانێکی پڕ لە سەرکێشی.
نۆڤا کچێکی خاوەن پرەنسیپ و بەهێزە کە لە ناوەڕاستی شاردا بە دەستی خۆی دوکانێکی شیرینیی ئەفسوناویی دروستکردووە؛ جیهانێک پڕ لە بۆنی ڤانێلا، گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و ئارامی. لە بەرامبەردا، ئاریا سەرۆکی سارد و توند و گەورەترین کۆمپانیای شارە، پیاوێک کە پشت بە قەڵغانێکی سەهۆڵین دەبەستێت و ڕێگە نادات کەس لێی نزیک ببێتەوە.
بەڵام کاتێک نۆڤا بە ڕێکەوت لایەنە شاراوە و نەرمەکەی ئاریا لە خانەی منداڵان دەبینێت، هاوکێشەکە دەگۆڕێت. وە هاتنی نۆڤا بە عەزییە زەردە گەشەکەی بۆ ناو جیهانی ڕەش و خۆڵەمێشیی ئاریا، جەنگێکی بێدەنگ لە نێوان ساردیی زستان و گەرمای بەهار دەست پێ دەکات. ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە هەردووکیان ڕادەکێشێتە ناو سەرکێشییەک کە تێیدا هەردوولا ئازار دەچێژن.
یەکێکیان کەللەرەق ئەوی تریان سارد و توڕە.