Layo_Noir
رۆحــیــ ونــبــوو
هەموومان دەبینە رۆحێک و دەگەڕێینەوە بۆ ئاسمان
بەڵام هەنێکمان ئەمە قبوڵ ناکەین...
هەندێک لە ڕۆحەکان بە ئارامی دەگەڕێنەوە بۆ ئاسمان
بەڵام هەندێکیان ناگەڕێنەوە بۆ ئاسمان بەڵکو ئەهریمەنێک لە ناخیان هەڵدەقوڵێت تاکو تۆڵە نەکەنەوە و ژیانی هەنێک وێران نەکەن ناگەڕێنەوە...
من تەنها کچێکی گەنج بووم کە ژیانم زۆر لا بێزارکەر و ماندوبوون بوو..
بەڵام دواتر بێ ویستی خۆم هەموو ژیانم گۆرا کەوتمە داوی کەسێک کە بوونی بۆم ئەستەم بوو
ژیانم وەک چاوتروکانێک زۆر بە خێرای گۆڕا
بەڵام نەمزانی کە کەوتمە ناو خەوێک یانیش لە خەوێک بە ئاگا هاتم یان (دەرباز بووم)
هەرگیز باوەڕم بە رۆحەکان نەبوو بەڵام حەزم بە بینییان دەکرد یانیش زانیاری لەسەریان بزانن بەڵام کە ئەوم بینی نەمزانی ژیانم لە دەستی ئەو دەسوڕێتەوە
ئەو چارەنوس نەبوو بۆم بەڵکو بە ئەنقەست بوو بەڵام لە کۆتایدا نەمزانی بۆچی هات و بۆچی ڕۆیشت بەڵام ڕۆحی منیشی برد.
ژانەر: خـەیـاڵـی ، نـهـێـنـی ، تـرسناک ، مـەتەڵی ، دراما