𝐒𝐡𝐚𝐙𝐧...➳
29 stories
«ئێستا کچێک نیشتیمانمە»(کۆتایی هاتووە) by wthluuv_8
wthluuv_8
  • WpView
    Reads 64,401
  • WpVote
    Votes 12,501
  • WpPart
    Parts 25
«هەندێک جار ژیان مرۆڤ دەباتە شوێنێک کە هەرگیز نەیویستووە بگاتێ. ئەویش کچێک بوو کە بە ناچاری چووە ناو ژیانییەوە، بە دڵێکی پڕ لە ترس و بێباوەڕی پێی وابوو ئەو هاوسەرگیرییە تەنها بڕیارێکی زۆرەملێیە بەڵام نەیدەزانی لە دڵی ئەو پیاوەدا شوێنێکی تایبەتی هەیە. هەندێک هاوسەرگیری بە "بەڵێ" دەستپێناکەن... بە ناچاری دەستپێدەکەن. ئەویش کچێک بوو کە ژیان بە زۆر فڕێیدایە ناو ماڵی ئەو کوڕەی ڕقی لێی بوو لە یەکەم ڕۆژەوە هەوڵیدەدا تەنها بمێنێتەوە، بێ ئەوەی دڵی بە هیچ شتێک ببەستێت، چونکە پێی وابوو ئەو ژیانە زیندانێکی ئارامە. بەڵام ئەو جیاواز بوو...، تەنها بە شێوەیەک مامەڵەی دەکرد کە هێواش هێواش ترسەکانی لە دڵی دەکوژاندەوە. تا ئەو شەوەی کە دایکی بە خەندەوە پرسی: «ئەم ماوەیە حاڵت چۆنە؟» ئەویش بێ دوودڵی و بە چاوێکی پڕ لە هێمنی وتی: «ئێستا کچێک نیشتیمانمە...» لەو ساتەوە کچەکە تێگەشت وەک نیشتیمان دەپارێزرێت.» نوسەر؛هەنی
کوڕی ئاغا ژن by asmokaaaaa
asmokaaaaa
  • WpView
    Reads 31,783
  • WpVote
    Votes 7,172
  • WpPart
    Parts 23
کوڕێک بەناوی دژوار بەهیبەت و ناودار و قەدر گران لەناو عەشیرەتەکەیدا (زێباری) و کچێک بەناوی شەنێ کە وەک پەڕەی گوڵ ناسک لەعەشیرەتی خێلانی چیرۆکێک لەناو هەڵقوڵاوی گوند و ئاغایەتیدا لەناو جەرگەی عەشیرەت و عەشیرەتخوازیدا دوو عەشیرەتی بەناوبانگ و دەست ڕۆشتوو لەسەردەمی کوردەواری کۆندا دژوار کوڕی گەورەی عەشیرەت و شوێنگرەوەی ئاغای گەورەی و زێباری لەهەمان کاتدا شەنێ کچی بچوکی بنەماڵەی خێڵانی ڕووداوەکان چۆن دەخوازن پاش ئەوەی کچە بچوکەکەی عەشیرەتی خێلانی ئەبێتە بووکی عەشیرەتی زێباری؟ دژوار & شەنێ هەموو مافێکی بۆخۆم ئەگەڕێتەوە گەر لێکچونێکیش هەبێ تەنها ڕێکەوت بووە! دەست پێک ٢٠٢٦/٩/٢٢ کۆتای نادیار.....
خـۆشــەویـسـتـی سـارد || ✓ by maile_44
maile_44
  • WpView
    Reads 258,612
  • WpVote
    Votes 31,056
  • WpPart
    Parts 44
" چیە ئایە دەتەوێ سەرنجم ڕابکێشیت؟ کۆیلەیەکی وەک تۆ! چۆن وا بیردەکەیتەوە هەستم بۆی بجوڵێت؟" بە تۆنێکی گاڵتە پێکردنەوە پرسیاری کرد و دەستی لەنێو قژە درێژەکەی دەجوڵاند و پاشان پەنجەی لەسەر لێوی دەجوڵاند. بەردەوامی بە قسەکانی دا "هەرگیز ناتوانیت ببیتە هاوسەرێک بۆمن،تۆ لێرە تەنها کۆیلەیکت، زیاتر نا داڤین ئەلیساندرۆ " ئەو پیاوە بە سوکایەتیەوە وای گووت و چاوی کچەکە پڕ لە فرمێسک بوو. ──•~❉᯽❉~•────•~❉᯽❉~•── ئێدوارد کاسانۆ ئەو پیاوە خاوەنی سەدان موڵکە لەتەواوی ئیتاڵیا ،سەرکردایەتی مافیای کامۆرا لەژێر دەستەکان ئەوە، هەرگیز نەرمی نەنواندوە بەرامبەر کەس،بەتایبەتی دوژمنەکانی، تەنها پانزە ساڵ بوە کە باوکی لەدەستداوە و کاری کۆمپانیاکان و مافیاکە کەوتە ژێردەستی ئەو. داڤین ئەلیساندرۆ کچێکی نەرم و نیانە، لە منداڵیەوە دایک و باوکی لەدەستداوە و لەلای مام و مامۆژنی دەژی، حەزی بە وێنەکێشانە و دەیەوێت لەو بوارە بخوێنێت. : تەواوی مافی ئەم کتێبە بۆخۆم دەگەڕێتەوە، هیوادارم بەدووربن لە کۆپی کردن و بردنی بەبێ مۆڵەت.
تۆڵەی ڕابردوو(وەرزی دووەم) by mail_angle
mail_angle
  • WpView
    Reads 6,532
  • WpVote
    Votes 1,774
  • WpPart
    Parts 16
چیرۆڪێڪی ڪوردیە ∼⚜ هەندێک برین، کات ناتوانێت چاکیان بکات... تەنها فێریان دەکات چۆن لەگەڵ ئازاریان بژین لەو ڕۆژێک بووکێک بە جلە سپییەکەی چاوەڕوانی هاتنی خۆشەویستەکەی بوو، هیچ کەس نەیدەزانی ئەو چاوەڕوانییە دەبێتە سەرەتای تراژیدیایەک کە تەواوی خێزانێک دەشکێنێت داماو و شەرمەزار، لەژێر قسەی خەڵک و بارگرانی ناو و نامووس و کەرامەت ناچار بوون شارەکەیان بەجێبهێڵن و لە شوێنێکی دوور ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەن. ساڵان تێپەڕین... بەڵام هەندێک ئاگر، هەرگیز ناکوژێنەوە. ئێستا، خوشکی بچووک گەڕاوەتەوە،نەک بۆ یادەوەری، نەک بۆ لێبوردن،بەڵکو بۆ ئەوەی تۆڵەی تەواوی ئەو فرمێسکانە بسەنێتەوە کە خوشکە گەورەکەی بەهۆی شکستی خۆشەویستی و شەرمەزاری، تووشی نەخۆشی دەروونی بوو و ژیانی لێ وێران بوو بەڵام چارەنووس، هەمیشە یارییەکی خۆی هەیە...
دەهۆڵی ڕیسوایی✔️ by ezel_ibrahim
ezel_ibrahim
  • WpView
    Reads 198,959
  • WpVote
    Votes 38,976
  • WpPart
    Parts 63
چیرۆکێکی کوردیە ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ تەپڵ و نەقاڕەی ڕسواییم لێدەن خەبەر شەیداییم لە شار و دێ دەن مۆری بەد ناوی بەن لە پێشانیم جاڕم بەن بێژن شێتم لە دوایی ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ کورتەی چیرۆک : ئەزەل خەونی ئەوەیە بۆ یەک جار بەشداری پێشبڕکێی ئەسپسواری بکات لە شارەکەداو ببێ بە پاڵەوانی ساڵەکە ، بەڵام ئەو لە لادێ دەژی و باوکی ڕێگرە لەبەردەم خەونەکەی ئەزەل چ ڕێگایەک دەگرێتە بەر بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی ؟؟ ~~~~~~~~~>>>>>>> بەرواری نوسین start 25/5/2025 end 21/7/2025 بەرواری بڵاوکردنەوە 13/9/2025 بەرواری کۆتایی هاتن 28/4/2026 سەعات ٩ی شەو شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە نوسەر : ئەزەل ئیبراهیم بەرگ : ئیلین ( eleen076) ئەم چیرۆکە هەموو مافێکی بۆ خۆم دەگەڕێتەوە و پیت بە پیتی خۆم دامڕشتوە و نوسیومە ، ئەزەل ئیبراهیم
بــــاوانــم by laziiiiii
laziiiiii
  • WpView
    Reads 339,246
  • WpVote
    Votes 53,994
  • WpPart
    Parts 52
چیا~ڕۆنیا ڕۆنیا کچە هاروهاچەکەی ناو خێزانی حوسێن ئاغا تاکە نەوەی کچە لەناویان ئەما ئەوەندە بەناز و مەکربازە خۆشەویستی ناو خێزانەکەیەتی چیا کوڕی گەورەترین کوڕی حوسێن ئاغا کوڕێکی تا بڵێ پیاوانە خۆشەویستی باپیرەیەتی و خۆشەویسترینە لای ڕۆنیا بەڵام ئەویش بێ هۆ نیە لەهەموان زیاتر نازی پێ دەدات هەرچی ڕۆنیا بڵێ ناڵێ نا هەمیشەبە نازناوەکەی بانگی دەکات (باوانم) بەڵام تاکە شت کە چیای سەرگەردان کردوە ئەو ئەشقە شاراوەیە کەبەرانبەر ڕۆنیای هەیە بەڵام ڕێگەپێنەدراوە ئەو ئەشقە چونکە ڕۆنیا کچێکی 17ساڵانە ناکرێت بۆ کوڕێکی29ساڵ ئاشقی کچێکی 17 ساڵ بێت چیرۆکێکی کوردیە
هەڵە by das-tan
das-tan
  • WpView
    Reads 127,187
  • WpVote
    Votes 23,820
  • WpPart
    Parts 62
بەگوڵە بڵێن بـــــا نـــەیــــەتەوە هەر لەکانی بێ و سەرنەیاتەوە ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ کورتەی چیڕۆکەکە : خێزانێکی شەش کەسی لەسەردەمێکی کۆندا لە گوند دەژین، باوکەکە تووشی نەخۆشی سیل دەبێ، بۆیە کوڕی دووەمی خێزانەکە بەناوی ( فەرهاد ) بۆ کۆکردنەوەی پارەی چارەسەری باوکی دەبێتە کۆڵبەری ماڵی ئاغای گوندەکە و لەوێ چاوی بە ( گوڵشەن ) دەکەوێ کە کچی ئاغاکەیە، پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ دادەنێ، بەڵام لەگەڵ بەرەو پێشچوونی چیڕۆکەکە ڕووداوەکان بەرەو ئاراستەیەکی تر دەڕۆن و فەرهاد و گوڵشەن دەبن بە داشی دامەی سەر تەختەی ململانێیەکی سیاسی نێوان سێ گوند
شەکرە سێـــو by lana_l1
lana_l1
  • WpView
    Reads 65,217
  • WpVote
    Votes 14,934
  • WpPart
    Parts 37
"حـــەزم له شەکرە سێـــوە، گـــازێکــم بدێ لەو شەکرە سێـوانـەت" سوتانێـــکی هادئ و لەسەرخـۆ چیڕۆکــێکی کوردیە ، هەندێ وشـەی عربی ئاســانی تێدا بەکارهاتـــــــووە. کۆتایی هاتووە.
 ﮼بووکی﮼سولح by exlas00
exlas00
  • WpView
    Reads 84,800
  • WpVote
    Votes 13,323
  • WpPart
    Parts 29
هەندێکجار باجی هەڵەی کەسانێک کەسانێکی تر دەیدەن کە هیچ ئاگایەکیان لە تامی عەشق نەبووە چیرۆکی مەیلی، چیرۆکی ئەو ڕۆحە بێتاوانەیە کە کرا بە پردێک بۆ پەڕینەوە لە دەریایەکی خوێن بەڵام خۆی لە ناو جەهەنەمی سوڵحدا سووتا لەو شوێنەی کە عەشق دەبێتە پەڵەیەکی شەرمەزاری بێتاوانەکان دەبنە 'بووکی سوڵح' مەیلی کچێک کە کرا بە قوربانیی هەڵەی برایەک و قەڵغانی ناوبانگی خێزانێک! ئایا ئەو تەنها وەک 'بارمتەیەک' لە ناو ئەم دۆزەخەدا دەمێنێتەوە یان دەتوانێت لە نێو ئەم سوڵحەدا عەشقێکی ڕاستەقینە بدۆزێتەوە؟
لێواری تۆڵە  by Tarikkk_
Tarikkk_
  • WpView
    Reads 124,498
  • WpVote
    Votes 20,343
  • WpPart
    Parts 43
لەسـەر خاکـی کـوردسـتـان دوو عەشیرەتی گەورە و خاوەن دەسەڵات ساڵانێکی زۆرە ئاگری دوژمنداری لە نێوانیاندا کڵپە ئەکات عەشیرەتی سەرکەش و عەشیرەتی زاڵ ئەم ململانێیە کاتێک هێڵی سوور دەبەزێنێت کە کوڕێکی عەشیرەتی سەرکەش کارێکی وا دەکات هیچ عەقڵێک قبووڵی ناکات کچێکی عەشیرەتی زاڵ دەڕفێنێت و سنووری شەرەف و کەرامەتیان دەشکێنێت ئەم ڕووداوە ڕەشە هەموو پردەکانی ئاشتی تێکدەشکێنێت و دڵی هەردوو لایەن پڕ دەکات لە لێوان لێو لە ڕق عەشیرەتی زاڵ بۆ پاککردنەوەی شەرەفیان بڕیارێکی بێبەزەییانە دەدەن بڕیاری تۆڵەکردنەوەیەکی هاوشێوە پلان دادەڕێژن کچێکی عەشیرەتی سەرکەش بڕفێنن و هەمان شت بەسەر ئەودا بهێنن لێرەوە کایەی تۆڵە دەست پێدەکات و بێتاوانەکان دەبنە سووتەمەنی ئاگری مێژوویەکی خوێناوی...