Lucia_7z
کورتە:
کاتێک لەناو ماڵێکدا لە جەرگەی ئیسپانیا چاو هەڵدەهێنیت کە تێیدا دایک بە بێهۆشی لەسەر قەنەفەکە کەوتووە و باوکیش لە باڕەکان خەریکی قومار و ماددەیە، ژیان کورت دەبێتەوە لە ڕۆتینێکی پڕ لە جنێو و شووشەی شکاو.
«لوسیا»، کچێکی گەنجی ئیسپانییە، بێ هیچ پەناگەیەک، بێ هیچ پەروەردەیەک، و بێ هیچ ئایینێک، لە ناو ئەم ژەهرەدا گەورە دەبێت و لەگەڵ ئازارەکان ڕادێت. سەرەڕای زیرەکییەکەی و خەونەکەی لە بەشی پەرستاری، کێشەکانی خێزانەکەی ناچاری دەکەن لە قۆناغی دووەمی زانکۆ واز لە خوێندن بهێنێت. بەڵام ڕێک لەو کاتەی پێیوایە هیچ شتێک لەمە خراپتر نابێت، گەورەترین شۆکی ژیانی ڕووبەڕوو دەبێتەوە: ئەو دووگیانە!
کاتێک «تۆماس»ی خۆشەویستی پشتی تێدەکات و داوای لێدەکات کۆرپەکەی لەبارببات، لوسیا بڕیارێکی سەخت دەدات... سەرکێشی دەکات و بە هیوای دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ، بە تەنیا و بە سکی پڕەوە ڕادەکات بەرەو نادیار؛ بەرەو وڵاتێکی تر لە ئەوپەڕی جیهان.
لە ناو زریانی تەنیایی، بێبڕوایی، و ئەو ئاستەنگە سەختانەی لە غەریبیدا چاوەڕێی دەکەن، ئایا ژیانی ئەم کچە ئیسپانییە بە تەنیا لەگەڵ کۆرپەکەی بەرەو کوێ دەڕوات؟ ئایا دەتوانێت لە ژەهری ڕابردووی دەرباز بێت؟