yasamine94
- Reads 6,771
- Votes 1,507
- Parts 19
«مەستی»؛ کچە یاخی، چاونەترس و تاقانەکەی ماڵی حاجی ڕۆستەم، کە لە ناو نازی بێپایانی چوار ئامۆزاکەیدا وەک شاژنێک گەورە بووە و ملی بۆ کەس کەچ نەکردووە تەنها شاردراوەتەوە لە ماڵی حاجی محموود لەبەر مامی.
بەڵام لە بەرامبەریدا، «ئاودێر» وەستاوە؛ جێگرەوەی سەرکێشی ماڵی حاجی مەحموود. پیاوێک لە ڕەنگی شەو، خاوەن نیگایەکی بەستەڵەک و سارد، کە هاتووە تا سەر لە نهێنییەکان دەربکات.
کاتێک نازی گەرمی مەستی و ساردیی توندی ئاودێر بەیەک دەگەن، جەنگێکی بێ چەک دەست پێدەکات. جەنگێک لە نێوان کبریا و کینەدا، کە تێیدا مەستی بەڵێن دەدات فیزی ئەو سێبەرە ساردە تێکبشکێنێت ترسی عایلەکەی نەهێڵێت...
،،،،،
ئاودێر:
ئەگەر میوانی حاجی ڕۆستەم و ئەوان نەبوویتایە
ئەوا هەندێ قسەم ئەکرد..
مەستی:
بەڕاست دەی من کچیانم میوانیان نیم
کچی ئەوانم بزانم چی ئەڵێت؟"
،،
ئاودێر:
ببوورە ملم ئێشی یەت ناتوانم سەیرت کەم.
مەستی:
ئۆیی منیش هەر وا ببوورە منیش ملم ئێشیەت ناتوانم سەیری عاموودێک و ناسایەقێکێک بکەم.
لێرەیش ئەو زەهرە مەخۆ ژینگە پیس مەکە....
شکار:
کچێ مەستی چیت کرد ؟"
هەموو مافێکی بۆ خۆم ئەگێڕێتەوە.