We've updated our Content Guidelines.
Review the latest guidelines to keep sharing stories safely.
تایبەتەکانم🥺💋
4 stories
༺𓆩 ڪچے سـەر ڪانی 𓆪༻ by luv_ara01
luv_ara01
  • WpView
    Reads 1,770
  • WpVote
    Votes 502
  • WpPart
    Parts 21
ناوی چیرۆک:ڪچے سەر ڪانی لە گوندێکی جوان لە ناو شاخەکاندا، بارزان کوڕی ئاغای گوند دەژیا. گەنجێکی جوان و بەڕێز بوو، هەموو کچانی گوند حەزیان لێی بوو،بەڵام ئەو جگە لە ئەسپەکەی کەسی لا گرنگ نەبوو لە هەمان گونددا سێلینا دەژیا؛ کچێکی سادە، دڵپاک و هێمن. نە دەوڵەمەند بوو و نە هەژار، تەنها ژیانێکی ئاسایی هەبوو لەگەڵ خێزانەکەی. بارزان هەرگیز بیر نەدەکردەوە ڕۆژێک کەسێک دڵی ببات، بەڵام کاتێک سێلنای بینی لەسەر کانی هەستێکی نوێ لە دڵیدا دروست بوو. لەو ڕۆژەوە ژیانی هەردووکیان دەستی بە گۆڕان کرد. بەڵام ڕێگای خۆشەویستی هەمیشە ئاسان نییە.. ئایا بارزان، کوڕی ئاغا، و سێلینا، کچی سادەی گوند، دەتوانن بەسەر هەموو ڕێگرییەکاندا سەر بکەون؟
بــەر�امــبــەر مـاڵـی ئـێـمـە by siaxanm0
siaxanm0
  • WpView
    Reads 3,251
  • WpVote
    Votes 763
  • WpPart
    Parts 20
ڕۆڤیان لەگەڵ خێزانەکەی تازە ماڵیان گواستراوەتەوە بۆ گوند، بە هیواى دەستپێکردنێکی نوێ و ئارام. یەکەم دیداری لەگەڵ بڵند، بە تێنەگەیشتن و دڵپڕی کۆتایی دێت. بڵند سەرۆکی کۆمپانیایەکی دیزاین و نەخشەسازییە لە شار و ئامۆزای ئاغای گوندەکەیە کەم کەمیش سەردانی گوندەکە دەکات لەبەر زۆری کارەکانی کۆمپانیای. بڵند دایک و باوکی لە منداڵییەوە لەدەست داوە و ئاغا عومەر بەخێوی کردووە. ئەو بەهۆی ژیانی سەخت و بەرپرسیارییەکانییەوە کەم قسە و ساردە، بەڵام ڕۆڤیان ئەو ساردییە بە لەخۆباییبوون دەزانێت. کاتێک بڵند بەرپرسیارێتی دیزاین و نەخشەکێشانی ماڵە تازەکەی ڕۆڤیان وەردەگرێت، ڕێگاکانیان دووبارە بەیەکدا دەبەسترێن... لە تێنەگەیشتن و مشتومڕەوە، هەستێک بە هێواشی لە نێوانیاندا دەگەشێتەوە؛ هەستێک کە هیچ کامیان چاوەڕوانی نەدەکرد.
شـێتـییەک لـە ڕەنـگـی خـوێـن (کۆتای هاتووە) by siaxanm0
siaxanm0
  • WpView
    Reads 3,345
  • WpVote
    Votes 695
  • WpPart
    Parts 15
چاو پێکەوتنی ئەوان بە ڕێکەوت دەبێت. مەنسا لە کافتریایەک کار دەکات بۆ ئەوەی خەرجی خوێندنی دابین بکات.شەوێک، مەرت و پیاوەکانی دێنە ئەو کافتریایه دوای ڕوداوێکی تەقە کردن مەرد کەمێک بریندارە بێت بەڵام گرینگی پێ نادات کاتێک مەنسا دەچێت داوا کاریەکەیان وەر بگرێت دە بینێت مەرد خەریکی پاک کردنەوەی چەکەکەیەتی مەنسا لە ترسا قاوەکە دەڕژێنێتە بەسەر چاکەتە گران بەهاکەی مەرد دا مەرت دەڵێ ئەوە گرانترین قاوە بوو کە بیخۆمەوە چونکە نرخەکەی ژیانی تۆیە مــەنـسا💍مــەرت
𓆩.ڕووناڪے نێوان سێبەرەڪا.𓆪tawawbwa💍 by luv_ara01
luv_ara01
  • WpView
    Reads 1,338
  • WpVote
    Votes 496
  • WpPart
    Parts 19
ناو چیرۆک:ڕونـاڪے نێوان سێبەࢪەڪان ​چیرۆکەکە لە شەوێکی سارد و باراناویدا دەستپێدەکات. لیسا لە لای جادەیەکی چۆڵ وەستاوە و چاوەڕێی تاکسی دەکات، بەڵام هیچ ئۆتۆمبێلێک تێپەڕنابات. لەو کاتەدا، ئۆتۆمبێلە ڕەشە سەرنجڕاکێشەکەی هەڵۆ لە تەنشتی لادەدات. کاتێک هەڵۆ پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکە دێنێتە خوارەوە، چاوەکانیان بۆ یەکەمجار بەیەک دەگەن-دیدارێک کە نە پلانی بۆ دێنرا بوو و نە چاوەڕوانکراو بوو. ​ئەم ناسیاوییە سادەیە دەبێتە سەرەتای گەشتێکی قووڵ و درێژ لەناو شەقامە شاراوەکانی شاردا، شوێنێک کە تێیدا جیهانی تایبەتی خۆیان بە یەکتری نیشان دەدەن و درک بەوە دەکەن کە تەواوکەری یەكترن. لیسا بە تێڕوانینە داھێنەرانەکانی، ڕەنگ و ژیان دەبەخشێتە جیهانە بێدەنگ و تاریکەکەی هەڵۆ؛ لە بەرامبەردا هەڵۆ دەبێتە ئەو قەڵا و پشتوپەنایە هێمنەی کە لیسا هەمیشە لە دوایدا دەگەڕا.