Yong_soon
- Reads 600
- Votes 137
- Parts 22
چی رودەدات کاتێک کچێک لە مناڵیەوە بە ناچاری لە ئاموزاکەی مارە دەکرێت؟!
دوای کەمێک، هانی ویستی لەم قەرەباڵغییە دووربکەوێتەوە. بە هەنگاوە بچووکەکانی بەرەو باڵکۆنی پشتەوەی هۆڵەکە ڕۆشت بۆ ئەوەی کەمێک هەوا هەڵمژێت. بەڵام کاتێک نزیک بووەوە، دەنگێکی نزم و چرپەچرپی بیست.
پەردە گەورەکەی لادا و سەیری کرد... چاوە گەورە و هەنگوینییەکانی لە شۆکدا فراوانتر بوون
**********
ئاریان کاتێک بە توندی کێشرا بە زەوییەکەدا، دەستی گرت بە لێوە خوێناوییەکەیەوە. لە ترسی هۆزان تەواو دەلەرزام، چونکە دەیڕوانییە چاوە پڕ لە توڕەییەکانی هۆزان کە وەک پشکۆی ئاگر وابوون. بە دەنگێکی نزم و لەرزۆکەوە گوتی: "هۆزان... سوێند دەخۆم مەبەستم نەبوو... تەنها هەڵەیەک بوو..."
"چی هەڵەیەک بوو؟! قسە بکە پێش ئەوەی لێرەدا بتکوژم!" هۆزان بە هاوارەوە یەخەی کێشایەوە و زیاتر لە خۆی نزیک کردەوە.
......................