malikaa066
- Reads 1,708
- Votes 247
- Parts 12
سەرەتا دەمەوێ ئاگادارتان بکەمەوە کەچیرۆکەکەم ناوەرۆکی پێگەیشتوان لەخۆ دەگرێ وەدیمەنی
- دەستدرێژی. ⚠️
-زۆرلێکردن
- ئەشکەنجەی زۆر
تیایە کە بۆ هەندێک کەس نە گونجاوە
باوەڕ ناکەم لە ماوەیەکی وا کورتدا هەموو شتێک چۆن گۆڕا. پلانم زۆر بوو بۆ ئەم هاوینە: گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەم لەگەڵ خۆشەویستەکەم و هاوبەشی ژیانم، بۆ باوەشی گەرمی دایکم، بینینی زەردەخەنەی برا بچووکەکەم کە زۆر بیرم دەکرد، و خەونی سادە. خۆشەویستەکەم بڕیار بوو پێشنیاری هاوسەرگیریم بۆ بکات، ئێمەش ئاهەنگێکی هاوسەرگیری نایابمان لە وڵاتەکەمدا ئەنجام دەدا، پاشان گەشتمان دەکرد بۆ وڵاتەکەی بۆ ئاهەنگێکی تری هاوسەرگیری و لەوێ نیشتەجێ دەبووین. ئەمانە خەونی شیرین و سادە بوون. هەموو شتێک تەوەو بووبوو، هەموو شتێک لە ژێر کۆنترۆڵی مندا بوو، هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە شتێک ڕووبدات کە هەمووی تێکبدات. بەڵام دەستێوەردانی ئەو شەیتانە بۆ ناو ژیانم بە تەواوی منی گۆڕی، تەنانەت وەک مرۆڤێک منی گۆڕی.
چەندین جار لێی پاڕامەوە کە وازم لێ بهێنێت، بەڵام نەیویست. بەهۆی ئەوەوە زۆر ئازارم چەشت. بە تەواوی لە خێزانەکەم دابڕام وە بە شێوەیەک ئازاری دام کە پێشتر ئەزموونم نەکردووە. لەناوی بردمو منی شکاند هەموو شتێکی باشی لە ناوم کوشت، بچوک ترین هەلی رزگاربو