sinmorax
- Reads 1,317
- Votes 283
- Parts 9
(وەرزی یــــەکــــــــەم)
کـــــۆتــــــای هــــاتـــــــووە!!
کورتەی چیرۆک:
لە نێوان لوتکە بەرزەکانی هەورامان و دیوارە ساردەکانی قەڵایەکی کۆندا، عەشقێک لەدایک دەبێت کە یاساکانی گوندێک دەهەژێنێت. "ئالان" ئەندازیارێکی شارییە کە بۆ نۆژەنکردنەوەی مێژوو دێت، بەڵام خۆی لە ناوەڕاستی جەنگێکی خێزانی و نهێنییەکی کۆندا دەدۆزێتەوە. "ژینۆ" کچی ئاغایە، ئەو نەک هەر قەڵاکە، بەڵکو دڵی ئالانیش نۆژەن دەکاتەوە. بەڵام ئایا ئەم عەشقە دەتوانێت بەرگەی چەک و دابونەریت و ڕقی "شوان" بگرێت؟
ئەم ناوەم بۆیە هەڵبژارد چونکە:
زەردەپەڕ: ئاماژەیە بۆ ئەو کاتە کورت و جوانەی ڕۆژ کە تێیدا ڕووداوە گرنگەکان و دیدارە دزیوەکانی نێوان ئالان و ژینۆ ڕوودەدەن. هەروەها هێمایەکە بۆ کۆتایی سەردەمێکی کۆن و سەرەتای گۆڕانکاری.
قەڵا: ئاماژەیە بۆ ئەو شوێنە مێژووییەی کە ئالان بۆ نۆژەنکردنەوەی هاتووە، بەڵام لە ڕاستیدا قەڵاکە وەک "زیندانێک" وایە بۆ ژینۆ و پڕە لە نهێنی خێزانی کە پێویستە ئاشکرا بکرێن.
زەردەپـــــەڕەی قەڵــــــــا چیرۆکێکی کوردیە
هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆخۆم بردنی هەر وشەیەک قەدەغەیە
دەسـتــپــێـکــ : 2026 - 3 - 30
کــــۆتـــــــایـــ : 2026 - 4 - 5