We've updated our Content Guidelines.
Review the latest guidelines to keep sharing stories safely.
janme2's Reading List
1 story
پەیمانی شکاو لەناو تەمدا by ic_me21
ic_me21
  • WpView
    Reads 76
  • WpVote
    Votes 88
  • WpPart
    Parts 15
​🖋 پێشەکی ​"هەندێک جار ئێمە هەوڵدەدەین ڕاستییەکان بشارینەوە بە دانانی ماسکێک، بەڵام نادۆڕێین چونکە درۆزنین... بەڵکو دەدۆڕێین چونکە بیرمان دەچێتەوە تەمەکە ڕۆژێک لادەچێت." ​تەمێکی قورس پەردەی بەسەر هەموو شتێکدا کێشابوو.. نە ڕاستییەکان دیار بوون و نە درۆکان. ​من بە مەبەستێکەوە هاتم؛ بە دڵێکەوە کە جگه لە ڕق و ئارەزووی تۆڵەسەندنەوە هیچ شتێکی تری تێدا نەمابوو. پلانەکە ڕوون بوو: سەرەتا وەک رزگارکەرێک دەردەکەوم، کچێک کە لەناو ماڵێک پر لە فێڵ و نهێنیدا زیندانی کراوە دەکەمە ئاشقی خۆم، دواتر کە بە تەواوی پشتی پێم بەست... ماسکەکەمدادەنێم و سەیری شکانی دەکەم. ​بەڵام یارییەکە ئاوا نەڕۆشت. ​مەودای نێوان ڕق و خۆشەویستی تەنها بڕیارێک بوو، بڕیارێک کە من لەناو تەمەکەدا بە هەڵە دام. کاتێک ڕاستییەکان یەک بە یەک دەرکەوتن، تێگەشتم ئەوەی من ئازارم دەدا قوربانییەکی بێتاوانی نێو یارییەکی زۆر گەورەتر بوو لەوەی بیری لێ دەکردەوە... ​ئێستا من لەناو تەمەکەدا ونبووم؛ نە دەتوانم بگەرێمەوە بۆ دواوە و نە دەتوانم دەستم بەو دڵە بگات کە خۆم بە دەستەکانی خۆم شکاندم