davin-akrey's Reading List
13 stories
یاداشتنامەکەم ون بووە by xxuser_hh
xxuser_hh
  • WpView
    Reads 21
  • WpVote
    Votes 7
  • WpPart
    Parts 2
من ئافرەتێکی حەفتا ساڵانم ، هەموو ڕووداوێکی ژیانی خۆمم لەبیرە ، بەڵام هیچ بیرەوەریەکم نییە لەسەر خودی خۆم. کتێب نییە ، چیرۆک نییە ، واقیعێکی بێ بەزەییە نووسراوە لەلایەن هاڤێل
﮼نەمری لە کاتژمێر پێنج و پێنج خولەک by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 308
  • WpVote
    Votes 50
  • WpPart
    Parts 4
«..درزێکی گەورە لە نێوان جیهانی مرۆڤەکان و ئەو تاریکییەی کە خوێنمژەکان تێیدا دەژین، دروست بووە. جیهانی مرۆڤەکان خەریکە لەژێر قورسایی مێژوویەکی نەفرەت‌لێکراودا نوقم دەبێت. 'کڵاودیا ڤالێریان' تەنها لێکۆڵەرێک نییە کە بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت؛ ئەو تاقە کەسەیە کە دەمارەکانی، کلیلی داخستنی ئەو دەروازە خوێناوییەیە. بەڵام لە ناوەڕاستی ئەو وێرانکارییەی کە جیهانی گرتووەتەوە، کڵاودیا ڕووبەڕووی ترسناکترین ململانێ دەبێتەوە: ململانێی لۆژیکە پۆڵایینەکەی لەگەڵ لێدانی دڵێک کە چیتر لە هی خۆی ناچێت. ئایا ئەو واژۆیە بۆ پاراستنی جیهان دەکات، یان بۆ عەشقێکی تاریک کە لە هەموو لۆژیکێک بەهێزترە؟ چونکە لە کۆتاییدا، هەندێک پەیماننامە بە مەرەکەب نانووسرێنەوە... بەڵکو بە نەمرییەک دەست پێ دەکەن کە نرخی هەموو جیهانە.»
خولەک و کات وەکو یەکن  by huda_1jjj
huda_1jjj
  • WpView
    Reads 282
  • WpVote
    Votes 50
  • WpPart
    Parts 2
گەر ترسەکەم ترس بووایە دەترسام بەڵام ترسەکەم ترس نییە ترسە ئەمە چۆن؟ ئایا مێشکتم خوێندەوە؟ وابیرمەکەرەوە بتوانم مێشکت بخوێنمەوە من تەنیا ترس دەخوێنمەوە نوسەر: هودا *لە دوو بەش پێک هاتووە و تەواوبووە.
ڕەچەتەی حوکم by _rovaan_
_rovaan_
  • WpView
    Reads 605
  • WpVote
    Votes 157
  • WpPart
    Parts 7
ئەو پیاوە خراپەکارو سەرۆکی تاوانباران نەبوو.. بەتەواوی پێچەوانەکەی بوو.. دادوەری لێکۆڵینەوە بوو.. سەرۆکایەتی سیستمی دادوەری دەکرد کە یاساکانی دادپەروەری لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرد.. ئەوی تریش خانمێکی نیوە ڕووسی بوو، کە لەنێو گوڵ و پەپولەو هونەری ڕووسی دا گەورە ببوو.. بەڵام ئایا هەندێک نهێنی شاراوە هەیە سەبارەت بەم خاتوونە قژ ئاگرینە؟ وەڵامەکە ئەکید بەڵێیە. ئەم دووە چارونوسیان کتوپڕ بەیەکەوە دەبەسترێتەوە لەگەڵ هەبوونی کۆمەڵێک نهێنی ترسناک و ئاڵۆز دەربارەی خۆیان و کارو پیشەکانیان.. تێبینی: ئەم چیڕۆکە گێڕانەوەی پڕە لە وردەکاری و خوێنەری پێگەیشتووی دەوێ بۆ خوێندنەوە، ئەگەر تۆ بەلەهجەی بازاڕی ڕاهاتوویت ئاگادارت دەکەمەوە قورسە لەزمانی من تێبگەیت.. MARINA & ZAIN
کۆتا وێستگەی تەمەن | kurdish by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 119
  • WpVote
    Votes 21
  • WpPart
    Parts 3
بەناوی خوای گەورە من ئیرینا ئەندام لە ستافی ڕایەڵ "کۆتا وێستگەی تەمەن" یەکەم بەرهەمی من دەبێت لەگەڵ ستافە جوانەکەمان هیوادارم باشترین پێشکەش بەئێوەی ئازیز بکەم🕯️. | کورتەی چیرۆک | لە شەقامە دێرین و مێژووییەکانی فلۆرەنسـ'ـی ئیتاڵیا، لانکەی هونەر و ڕۆشنبیری ئەوروپا و جیهان. شارێک پڕاو پڕ لەجوانی هەر بستێک دەڕۆیت گوێت لە ئاوازی جیاوازی کەمانچە و ئامێرە مۆسیقییەکان دەبێ، کچێکی جوان هەیە بە ناوی " کاترینا دی لوکا " تاقانەی خێزانی دی لوکایە، لەژوورێکی ساردا دیلدەکرێت لەلایەن باوکە دڵڕەقەکەیەوە، کە دەیەوێت خەونە بەدی نەهاتووەکانی خۆی بە کچە هەرزەکارەکەی بەدی بهێنێت، چیتر شەقامەکانی فلۆرەنس ڕێگەیەک نین بۆ ژیان، بەڵکو تونێلێکن بۆ هەڵهاتن. ناو : ئیرینا بەرواری دەستپێک : ٣/٤/٢٠٢٦ بەرواری کۆتایهاتن : نادیار ژانەر : ئاڵۆز-خەمناک-درامی ژ.م چاپتەر : دیاری نەکراو تێبینی : لەکاتی هەبوونی چاپتەری دیاریکراو لەڕۆژانی «هەینی» چاپتەری نوێ بڵاودەکرێتەوە. "ساتێک دێت کە براوەترین کەسی شارەکە، خۆی لەبەردەم کۆتا وێستگەی تەمەن دەبینێتەوە".
پەپولەی نێو شوێڪی بێدەنگـ✓ by sara-0916
sara-0916
  • WpView
    Reads 499
  • WpVote
    Votes 123
  • WpPart
    Parts 8
کــێ دەزانـێــت ڕۆیـشـتــن بـۆ کـوخـێـکــ بـەهــۆی پێـشـهـاتـێـکــەوە دەبـێـتــە دەروازەیــەکــ؟ دەروازەیــەکــ بـەرەو بـۆشــاییــەکــی پـڕ نـهـێـنـی... نـهـێـنـیـەکــ کـە زەمـەنـێـکـە لـە دڵـی خـاکدا ئـاوێــزان بـووە و کـپ کـراوە. پـێشـهـاتــە نـهێـنـی ئـامـێـزەکـان هـاوار بـۆ قـوربـانـیـە لـەبیــرنـەکـراوەکـە دەکــەن،... تـەنـانـەت چـاوە بـەئـاگـاکـانـیــش "پـەپـولـەی نـێـو شـەوە بـێـدەنـگـەکـە" لـەبـیـرنـاکـەن. بـە یـەکــ دەنــگ دەیـانـچــڕی: "ئـێـمـە لـە بـاخـچــەی مـــردووان، گـوڵـی ســووری خـوێـنـاویـمـان چـانــد" نـوســەر: ســارا مـحـمـد بـابـەت: کـورتـە چـیـرۆکــ جـۆر: تـرسـنـاکــ، هـەســتـبـوێـن، کـۆمـەڵـگـایـی - گـەر دەتـەوێ ببـیــت بـە نـوسـەر وشـە و ڕسـتـەی هــزرت بـەکـاربـێـنـە نـەکــ کـەسـانـیـتـر ×
|| جاسووس ||✔️ by Saya_Nuri
Saya_Nuri
  • WpView
    Reads 75,795
  • WpVote
    Votes 12,506
  • WpPart
    Parts 38
A Kurdish Romance Thriller. کـــەیڵا کچێکی سلۆڤاکی تەمەن ١٨ ساڵە کە توشبووە بە نەخۆشییەکی تا ڕادەیەک دەگمەن بەناوی: ‏HHT. کچێکی بچووکە کە هیوای گەورەی هەیە، تەنانەت لەگەڵ ئەو نەخۆشییە سەختەشدا هەوڵ دەدات ژیانی بە سادەیی بهێڵێتەوە و خەم لە حاڵی خۆی نەخوات و بەردەوام بێت لە ژیان. هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک لە ناکاو شەوێک کەسێکی نـــامۆ و نەناسراو لە ڕێگەی ئینتەرنێت بە قسەی ڕەق و بێ ڕێزی کردن و گاڵتە پێکردنێکی ناشرین دێتە ژیانی. نووسەر: سایە. هەموو مافەکانی دەگەڕێتەوە بۆ من وەک نووسەری ئەم چیرۆکە. ماندوو بووم بە داڕشتن و نووسینی ئەم بەرهەمەم هەر وەک هەموو بەرهەمەکانی ترم، لەبەر ئەوە، بردنی بیرۆکەی چیرۆک و تەنانەت بردنی هەر وردەکارییەک دەربارەی چیرۆکەکەم، یان بڵاوکردنەوەی لە هەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بە هەموو جۆرێک ڕێگە پێنەدراوە❌. تکایە لەگەڵ مندا وەک ڕێزێک بیپارێزن!
پـــەیــکـــەرە زیــنـــدووەکــە | 𝑻𝒉𝒆 𝑳𝒊𝒗𝒊𝒏𝒈 𝑺𝒕𝒂𝒕𝒖𝒆 ๑ by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 285
  • WpVote
    Votes 60
  • WpPart
    Parts 6
️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌ ,, منـ، فلۆنا یەڪەم چیڕۆڪم لە ستافی ڕایاڵ هیوادارم باشترینی خۆم پێشکەش کردبێت بۆ ئێوەی خوێنەر..🎻~ تێبینی: لە کاتی بوونی چاپتەری نوێ ڕۆژانی شەممە پۆست دەرێت. کورتە : "لە هەر کوێیەک بیت، چارەنووس وەک سێبەرێکی بێدەنگ دەست بە داوێنتا دەگرێت... بەڵام ئاخۆ ئەمە سێبەری ناخی خۆتە، یان هەبوونێکی تر کە لە تاریکیدا چاوەڕێت دەکات؟ ​لە نێو جەرگەی دڵی نەمسای پڕ لە ئاواز و مۆسیقادا، کچێکی غەمگین بەڵام یەکجار شیرین بە ناوی 'هانا دی سباستیان' پەناگەیەک بۆ ڕۆحی ماندووی دەدۆزێتەوە. هانا، کە ڕۆژانێک مامۆستای زانکۆ بوو لە ئەڵمانیا، لە ژێر قورسایی هەزارەها یادگاریی تیژ و تاڵدا ڕادەکات و بڕیار دەدات هەرگیز سەیری پشت سەری خۆی نەکاتەوە. ئەو لە نەمسا دەبێتە کچە بۆکسێنەرێکی کارامە؛ مشتەکۆڵەکانی دەکاتە قەڵغانێک بۆ شاردنەوەی شکاوی و ناسکیی ناخی. ​بەڵام ژیان کایەیەکی سەیرە؛ کاتێک زنجیرەیەک ڕووداوی کتوپڕ پەلکێشی دەکەن بەرەو ئیتاڵیای پڕ لە سۆز، هونەر و پەیکەری زیندوو، تەلیسمی بێدەنگییەکەی دەشکێت. لەوێ، لە نێوان شەقامە کۆنەکان و ئاوازی باراندا، چارەنووس بە تفەنگێکی پڕەوە چاوەڕێی دەکات... گەشتێک کە ژیانی هانا بۆ هەمیشە لە مەرگ و تەنیاییەوە، بەرەو لوتکەی هونەر، جوانی و عەشقێکی تەمومژا
✔️ || ئارتەمیس ||    (چاپکراوە) by Saya_Nuri
Saya_Nuri
  • WpView
    Reads 5,898
  • WpVote
    Votes 305
  • WpPart
    Parts 4
. A Kurdish Gothic Novel. ~~"لــە یـــادت بــێت، مــتمانەت بە ھیــچ کەس نەبـــێت."~~ **** ~~چــیــرۆک لـەلایەن مــن نووسراوە و مافی دەگەڕێتەوە بۆ من~~ وەک نووسەری ڕاستەقینەی ئـەم چیرۆکە ڕێگر دەبم لەوەی بەبێ ڕەزامەندی لە ھەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو بکرێتەوە. تەنها لێرە بە تایپ بڵاو کراوەتەوە جگە لەوەی چاپ کراوە، بە هیچ جۆرێک قبوڵ نەکراوە بە پی دی ئێف لە هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو بکرێتەوە. .