elliinee00
ئەلێسترا، شازادەی درەوشاوەی شانشینی ڕووناکی، فێرکرابوو کە تاریکی شتێکە دەبێت تێکبشێندرێت.
ڤالێرن، سەرکردەی سێبەرەکان، وا پەروەردەکرابوو کە ڕووناکی تەنها درۆیەکی ئازاربەخشە.
بەڵام کاتێک لە شوێنێکی قەدەغەکراو و لە نێو تەمومژێکی بێدەنگدا بەریەک دەکەون، ڕق و کینەی چەندین سەدە لەبەردەم گڕی نیگایەکدا دەتوێتەوە. پەیوەندییەکی قەدەغەکراو لە نێوانیاندا دروست دەبێت-پەیوەندییەک کە دەتوانێت هەردوو جیهانەکەیان وێران بکات، یانیش ڕزگاریان بکات.
"ئەگەر ئامێزگرتنی سێبەرەکانت بە مانای سووتانم بێت... لێگەڕێ با ببمە خۆڵەمێش."