کۆتا سەما||جیمین
j0sa__
{ژانەری هەستبزوێن،ڕۆمانسی،تاوان لەخۆ دەگرێت}
کیم مێرینا سەماکەرێکی بالیە و خەڵکی کۆریای باشوورە وە بە زەحمەت لەگەڵ هاوکارەکانیدا دەگونجێت، لە هەمان کاتدا پارک جیمین یاریزانێکی خێرای ئۆڵۆمپیادە کە کەموکورتی بیستنی هەیە وە جگە لە تیمەکەی و ڕاهێنەرەکەی کەسی دیکە نهێنیەکەی نایزانێت.
لەگەڵ وەرچەرخانێکی سەیری چارەنووس کە تیمی بەناوبانگی خلیسکێنەی سەر بەفر تووشی ڕووداوێکی ترسناک دەبن، ئەم دوو جیهانە لەناکاو لەگەڵ نامۆترین و نائاساییترین بیرۆکەی وڵاتدا بەریەک دەکەون.
دووانەکە لەلایەن ڕاهێنەرەکانیانەوە ناچار دەبن، کە دەبێت جیاوازیەکانیان ڕێک بخەن لە کاتێکدا لە پرۆگرامێکی خلیسکێنەی جووتدا دەبن وەک هاوبەشی یەکتر، بەڵام کێشەیەکی بچووک هەیە لێرەدا بێجگە لەو رەخنانەی کە پێیان دەگات بەهۆی ئەم کارە بێمانایە.
براکەی جیمین لە پێشوودا ژوانی لەگەڵ مێرینادا هەبووە، کە جیمین بە درێژایی ئەو ماوەیە کەمێک ڕقی لێی بووە.
بەڵام مێرینا هەرگیز گرنگی پێنادات، هەرچۆنێک بێت خانمەکە تەنها تەرکیزی لەسەر پیشەکەیەتی.
"بۆچی ناتوانم لە شەقامەکاندا بتگرمە باوەشم و نازت بکەم؟ بۆچی ناتوانم لەسەر زەوی هۆڵی سەماکەماندا ماچی لێوەکانت بکە"