elaf_jaafar
دێمی کرافۆرد خانەدانی ماگنۆلیا فۆڵس بوو، منیش ئەو بۆکسێنەرەی کە لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکانەوە هاتبووم. ئەو سیمبولی هەموو جوانی و چاکەیەک بوو، لە کاتێکدا من کەسێکی مڕومۆچ و یاخی بووم. جیاوازیی نێوانمان لەوە زیاتر نەدەبوو. خێزانەکەی دوژمنی ژمارە یەک بوون، ئەمەش وای دەکرد ئەویش وەک بەشێک لەو خێزانە بە تاوانبار بێتە بەرچاوم. پێش ئەوەی تەنانەت بیناسم، ڕقم لێی دەبووەوە؛ چونکە بەو شێوەیە ئاسانتر بوو.
بەڵام ئێستا هاتبووە دراوسێی دیواربەدیوارم و بۆ هەر لایەک دەچووم، هەر ئەو بوو. هەرچەندە هەوڵم دەدا، نەمدەتوانی خۆمی لێ لادەم. ئەو جوان و ڕاستگۆ و شیرین بوو؛ هەموو ئەو شتانەی کە دەمزانی نابێت ئارەزوویان بکەم و نابێت پێویستم پێیان بێت. دەڵێن لە نێوان خۆشەویستی و ڕقدا تەنیا سنوورێکی زۆر باریک هەیە، منیش نازانم کەی لەو سنوورە پەڕیمەوە. هێندە نقوومی خەیاڵی ئەو کچە بووبووم، چاوم هیچی تری نەدەبینی. ئەو ڕێک وەک ئەو لێدانە کتوپڕەی بۆکسێن وابوو کە هەرگیز چاوەڕوانم نەدەکرد و هەموو هاوسەنگییەکی تێکدام.
وابڕیار بوو ڕق لێبوونەوە لێی، دوا وێستگەی من بێت، کەچی خۆشویستنی... تەنیا سەرەتایەک بوو. بەڵام ئەو نهێنییانەی لە نێوانماندا ڕەگیان داکوتا بوو، هەڕەشەی لێکترازان و جودایییان لێ لە خۆشیی بەختی ئەو-من جەنگاوە