_MeduS4a_
"بۆ ئەوەی ببیتە بکوژی بکوژەکان، دەبێت هەموو شتێکی مرۆڤانە لەناو خۆتدا بکوژیت."
بۆ ماوەی ساڵانێکی درێژ دیوارە ساردەکانی زیندان تاکە هاوڕێی من بوون لەوێ فێربووم چۆن ڕق بکەم بە سووتەمەنی و چۆن سەبر بگرم بۆ ئەو ساتەی کە خوێن بە خوێن دەسڕدرێتەوە.
من هەموو شتێکم کردە قوربانی ناوم شەرەفم و گەنجێتیم تەنیا بۆ ئەوەی ڕۆژێک بێمە دەرەوە و تەختی ئەو پاشایە بڕووخێنم کە خێزانەکەمی لەناو برد.
بەڵام کاتێک دەرگاکانی دۆزەخ کرانەوە و گەڕامەوە بینیم دوژمنەکەم تەنیا ژیانی لێ نەبردووم بەڵکو گەورەترین شکستی لە مێژوودا پێ چەشتووم ئەو ئافرەتەی کە ڕۆژێک بەهۆیەوە مابوومەوە ئێستا لە تەنیشت ئەو پیاوەوە وەستاوە کە من بۆ لەناوبردنی ببووم بە شەیتان.
ئەمە ئیتر تەنیا تۆڵەی خوێن نییە... ئەمە جەنگی پیاوێکە کە هیچ شتێکی نەماوە بۆ لەدەستدان من نەهاتووم لێیان خۆش بم هاتووم هەموو شتێک بسووتێنم تەنانەت ئەگەر خۆشم لەناو ئەو ئاگرەدا بمرم.